ستراتیژی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی، پاراستی دەستكەوتەكان وبەدێهێنانی سەربەخۆیی وەك مافێكی رٍەوایە

ستراتیژی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی، پاراستی دەستكەوتەكان وبەدێهێنانی سەربەخۆیی وەك مافێكی رٍەوایە
دوای بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ گەلی كورد لە لایەن شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول و هەروەها چەسپاندنی سیستەمی فیدراڵی لە ماوەی 24 ساڵی رابردوو ، قۆناغی ئێستامان و گیانفیدایی پێشمەرگە و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە ، دەستنیشانكردنی جوگرافیایی كوردستان بە خۆێنی پێشمەرگە دەخوازێت و دەبێت وەك میللەتێكی خاوەن ماف پێداگری بكەین لە بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ..

دوای هێرشی "داعش" بۆ عێراق و داگیركردنی ناوچەیەكی فراوان لە ناوەڕاستی عێراق، گۆڕانێكی نوێ و دیار لە سیاسەتی دەرەوەیان بەرامبەر عێراق و بەتایبەتی كورد هاتە ئاراوە، ئەگەرچی هەمیشە ئەو وڵاتە زلهێزانە لە لێدوانە فەرمییەكانیاندا یەكپارچەیی عێراق دووپات دەكەنەوە، بەڵام بارودۆخی ناهەموارو ناسەقامگیری سیاسی سەد ساڵەی رابردووی عێراق، كە شكستی هەموو شێوازەكانی پێكەوەژیانی لە یەك قەوارەدا دەرخست، سەرەڕای گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ئەم دواییە، ئەمریكاو ئەوروپای هێناوەتە ئەو باوەڕەی كە عێراق بەرەو دابەشبوون هەنگاو دەنێت، لەلایەكیترەوە وەك لە مێژووی ئەزموونی وڵاتانی سەربەخۆدا بۆمان روون بۆتەوە، وڵاتانی زلهێزو ئیمپریالیست هەمیشە مامەڵە لەگەڵ واقعدا دەكەن.
لەبارەی دەسەڵاتی سیاسییەوە، هەرێمی كوردستان هەر لەساڵی 1991 ەوە دەسەڵاتێكی سیاسی تاڕادەیەك سەربەخۆی هەبووە، دوو هەڵبژاردنی بۆ سەرۆكایەتی هەرێم و چوار هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام داوەو هەشت كابینەی حكومەتی گۆڕیوە، ئاڵاو سروودی نیشتیمانی و پۆلیس و سەربازو پرۆژەی دەستووری تایبەت بە خۆی هەیە، پەیوەندی سیاسی و دیپلۆماسی لەگەڵ دەرەوە لە ئاستێكی بەرزدایە، ئەمانە هەمووی دەسەڵاتێكی تۆكمەو نموونەیی و بەرچاو لە هەرێمی كوردستان نیشان دەدات وەك رەگەزی سێیەمی دروستبوونی دەوڵەت.

پێشمەرگە،سەرۆك پارێزەری‮ ‬خەڵكی كوردستان و نیشتیمانە،‮ ‬پێشمەرگە بە فرمێسك و خوێن و خەبات دروست بووە،‮ ‬دروستكەری‮ ‬ناخی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردە.قۆناغەكانی‮ ‬خەبات و بەرخودانەكان و تێكۆشانی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كوردستان لەچاوی‮ ‬پێشمەرگە دەبینرا. بەرهەمەكانی‮ ‬پێشمەرگە بو بە ئازادی‮ ‬گەلێكی‮ ‬چەوساوە،‮ ‬بو بە سەربەرزی‮ ‬و سەرفرازی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد و دروست بوونی‮ ‬كیانی‮ ‬كورد لە باشوری‮ ‬كوردستان بو بە رەمزی‮ ‬بەرخودان و سەربەرزی‮ نەتەوەی كورد و بنیادنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮.‬لە ئێستاداپێشمەرگە بۆتە پارێزەری‮ ‬هەموو جیهان،‮ ‬ناو و ناوبانگی‮ ‬پێشمەرگە سەرتاپای‮ ‬جیهانی‮ ‬پۆشیوە لە قارەمانیەتی‮ ‬و بەرخودان و ئازایەتی‮.‬پێشمەرگە گیان فیداكانی‮ ‬كوردستان لە ئێستاشدا لە گەورەترین و سەخترین بەرخۆدان و تێكۆشان و خەباتی‮ ‬بەرگری‮ ‬لەخاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان دان،‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬هەزار كیلۆمەتر بەرگری‮ ‬لەدەستكەوتەكان و بەرهەمەكانی‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدان دەكەن،‮ ‬بەرگری‮ ‬لە كەرامەت و شەرەفی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد دەكەن و سەروەریەكان دەپارێزن.

میللەتی كورد بەو هەموو تاوانە مرۆڤایەتییەی كە بە درێژایی مێژوو بە هۆی غەدری زڵهێزانی ئەوسا كە كوردستانیان دابەشكرد تا بە ئەمرۆ تووشی دەیان جۆر چەوساندنەوە بۆتەوە . ئێستاكەش بە هۆی هاتنە ئارایی گۆرانكارییەكان لە لایەك ، لەلایەكی تر ئازایەتی و گیانفیدایی پێشمەرگە ، توانیوێتی بە خوێنی خۆی و سیاسەتی ژیرانەی سەرۆك بارزانی نەخشەی كوردستان دیار بكات و بیپارێزێت .ئێستا هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان به‌تایبه‌ت خه‌ون به‌ ده‌وڵه‌تی كوردی و سه‌ربه‌خۆیی وڵات ده‌بینن، جا بۆ هێنانه‌دی ئه‌م خه‌ونه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هەموو تاكێكی كورد كار بكات و هه‌وڵ بدات تاوه‌كو ئه‌م گه‌له‌ سته‌ملێكراوه‌ كه‌ ساڵه‌های ساڵه‌ به‌ ده‌ست دوژمنانی ده‌ره‌كیەو ده‌ناڵێنێت. بۆیه‌ ده‌بێت له‌ ناوخۆدا یه‌ك بگرین و رێگه‌ نه‌ده‌ین دوژمنان زه‌فه‌رمان پێ ببه‌ن، ئه‌وه‌ش ئارامگرتن و هۆشیاریی ده‌وێت. هه‌موو گه‌لانی سته‌ملێكراو له‌ جیهاندا قۆناغی سه‌خت و دژواریان تێپه‌ڕاندووه‌ تاوه‌كو گه‌یشتوونه‌ته‌ ماف و ئازادییه‌كانیان. قۆناغی ئێستامان هاوشێوەی سەرەتاكانی شۆرش و خەبات سەخت و دژوارە ئەگەر تا دوێنی بە تۆپ و كیمیا میللەتی كورد هەوڵی لە ناوبردنی دەدرا بۆ ئەوەی لە مافەرەواكانی پاشگەز ببێتەوە ،ئێستا چەكی مووچە و قەڵەمی جاش و كۆیڵەكان و چەكی برینی بوو دجە و مووچە بەكاردێنن تا میللەتی كورد لەو ئامانج و مافەرەوایە پاشگەز بكەنەوە ، سەركەوتن بۆ دڵسۆزانی خاك و نیشتیمان و پێشمەرگە و سەرۆك بارزانیی و گەیشتن بە ئامانجە گەورەكە نزیكە ، ئێمە میللەتێكێن شایانی سەربەخۆیین و دەبێت بەدەستی بێنین ..

ئەوەی بۆ ئێستا و ئایندەی كوردستان لە تێڕوانینی جیهاندا گرنگە، ئەوەیە كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان سوپای دەوڵەتی ئایندەی كوردستان بێت، دەوڵەتی كوردستان كە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، لای هەندێك لایەن جێگەی بڕوا پێهێنانی تەواو نییە، بەڵام لەسەر ئەرزی واقیع و لە چوارچێوەی تێڕوانینی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ چۆنیەتی سەركەوتن لە شەڕی دژی داعشدا، ئەم دەوڵەتە بۆتە پێویستییەكی بردنەوەی ئەم شەڕە، هەروەها دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بۆتە پێویستیەك بۆ چۆنیەتی داڕشتنەوەی ستراتیژیەتی نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دووبارە گێڕانەوەی سەقامگیری بۆ ئەم ناوچە هەستیار و گرنگە، لە بەرامبەر ئەم راستییە حاشەهەڵنەگرەدا، لەوانەیە تێڕوانینی كۆن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان بەرگری دەوڵەتانی ناوچەكە بۆ مانەوەی سیستمە كۆنەكە و جوگرافیای دەوڵەتە كۆنەكان بە نەگۆڕی هەبن، بەڵام ئەمانە هیچیان لەو راستییە ناگۆڕن كە سیستمە كۆنەكە و جوگرافیای دەوڵەتە كۆنەكانی ناوچەكە سەرچاوەی قەیران و گرفتی ئەم ناوچەیەن و دەبێت بوار بدرێت دەوڵەتی تازە بۆ چارەسەكردنی ئەم قەیرانە لەدایك بێت، جوانترین مۆدێلیش بۆ دەوڵەتێك كە بتوانێت تیرۆریستان تێكبشكێنێت، مۆدیلی دەوڵەتی كوردستانە.
Top