سەركەوتنی ئیرادی میللەتێكی خۆراگر بە سەر پیلانگێری و داگیركەرانی كوردستان

سەركەوتنی ئیرادی میللەتێكی خۆراگر بە سەر پیلانگێری و داگیركەرانی كوردستان
خۆراگری میللەتی كورد و گیانفیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان سەرٍەرای نەبوونی چەك و تەكنۆلۆژیایی پێشكەوتووو سەرەتایی ترین چەك ، قەیرانی داراییی و مووچەیەكی كەم ، پیلانگێری ناحەزانی كورد چ لە رووی دروستكردنی قەیرانی سیاسی و شەرٍی دەروونی و میدیایی بۆ بێ‌ هێزكردنی ئیرادە ، بەڵام توانرا بە سەر درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی دا سەركەوتن بە دەست بهێنرێت و شانازییەكی نەتەوەیی و مێژوویی لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان تۆمارٍ بكرێت ..
لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ، میللەتی كورد بە قوربانیدانی و خۆراگری لە هەمبەر درندەترین مرۆڤ كوژانی دونیا لە لایەك ، لەلایەكی تر ئابلۆقەی حەزانی كورد و هاتنی لێشاویی نزیكەی دوو میلیۆن ئاوارە و حەوانەوەیان سەڕەرایی گشت قەیرانەكان ، ئەمە سەركەوتوویی و لە خۆبوردییی میللەتێك نیشان دەدات كە شایانی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە ..
ئیتر بە لێدانی خەندەق لە سەر سنووری باشووری كوردستان لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، ئەمە خۆی لە خۆیدا بە واقیع گەرٍانەوەی گشت ئەو ناوچە كێشە لە سەر و كوردستانیانە بوون كە بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان ، رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق ئینكاریان دەكرد .. میللەتی كورد چۆن لە رابردوو ، توانیی ئازادی و سەرفرازی دەستبەر بكات ، لە ئێستاشدا پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی و خۆراگریمان ، خوێنی پێشمەرگە ، قارمانیی و گیانبەخشیمان و پێداگریمان بۆ مافی سەربەخۆیی كوردستان و دیاركردنی نەخشەی كوردستان ،ئەمانە هێما و دەركەوتنی گزنگی سەربەخۆیی كوردستانە و پێوستە خۆمانی بۆ ئمادە بكەین ...
بە خوێنی شەهیدان و هیمەتی و ماندووبوونی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی نەخشەی باشووری كوردستان دەستنیانكرا ....پیرۆز بێت لە خەڵكی خۆراگری كوردستان ، خانەوادەی شەهیدان ، پێشمەرگە، سەرۆكی كوردستان هێژا مسعود بارزانی ، كە بە شەونخونی ، گەرما و سەرما ، قەیرانی دارایی ،سەرەتایی ترین چەك و تەقەمەنی ، بەڵام ئیرادەیەكی پۆڵایین و بەهێز وەك چیا بەرزەكانی كوردستان ، بە خوێنی 1600 شەهید و نزیكەی 9000 بریندار ، توانرا دوای دووساڵ شەرٍیكی مەردانە و كوردانە دژی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی جیهان ، نەخشەی كوردستان دەستنیشان و دیار بكرێت و پەیامێك بدرێت بە ناحەزانی كورد و داگیركەران كە هەر كەسێك بیهەوێت خاكی پیرۆزی كوردستان ببەزێنێت ئەوا خاكی كوردستان دەبێتە گۆرستانی .
پێشمەرگە بەو کەسە دەگوترێت کە ھەستی نەتەوەیی و نیشتمانی ھێندە لەلا بەرزە کە لە پێناو پاراستنیاندا مەرگی خۆی بۆ دەخاتە سەردەست و لەپێناویدا بەختی دەکات، بەمەیش سینگی خۆی دەکاتە قەڵغان و بەرگری لەو خاکە دەکات کە دەیان ساڵە دوژمنانی کوردو کوردستان لە داگیرکردن و ئەنفال و کیمیاباران و پاکتاوی رەگەزی و بەعەرەبکردن نەک درێغیان نەکردووە بەڵکو دەسەڵاتە یەک لەدوایەکەکان رژد بوون لە جێبەجێکردنی ھەمان ئەو پیلانە دوورمەودایەی کەلەناخی شۆڤێنیەکانیاندا گەرای ناوەتەوە. ئەو لەخۆبووردوویەی پێشمەرگە بۆ بەرژەوەندی خودی خۆی نیە بەڵکو بۆئەوەیە کە دوژمنان راوەدوو بنێت و داگیرکەرانی کوردستان وەدەر بنێت و وریایان بکاتەوە لەوەی کە سنوورێک بۆ پێشڕەوییەکانیان دابنێن
گەر پێشمەرگە گیانی دەبەخشێت و بەخوێنی سرفرازی و ئازادەی دەبەخشێت بۆ كوردستان، ئێمەش دەبێت ، ئاواتی شەهیدەكانمان كە سەربخۆیی كوردستان بە خۆراگریی و پێداگریمان و بە پشیتوانیكردنی پێشمەرگە،سەورَك بارزانی بێنینەدی ، كە دەیان ساڵە لە پێناویدا خەباتی بۆ دەكەن ..ئاواتی‮ ‬زۆربەی‮ ‬خەڵكی‮ خۆراگر و ‬ستەمدیدەی‮ ‬كوردستانە خۆزگە رۆژێك دەهات و دەبووینە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆمان ئەوكات ئەو كەسانەی‮ ‬دژی‮ ‬بەدەوڵەتبوون بوون بەچاوی‮ ‬خۆمان دەماندیت چۆن بەسزای‮ ‬خۆیان دەگەیشتن بەرامبەر ئەو كۆسپانەی‮ ‬لەبەردەم دەوڵەتبوون درووستیان دەكرد‮. ‬ئەوەی‮ ‬وادەكات بەشێك لە رۆژنامەنووسان بەمشێوەیە و بەكەیفی‮ ‬دەوڵەت و نەیارانی‮ ‬كورد هەڵسوكەوت بكەن ئەو ئازداییەیە كە بۆیان فەراهەم كراوە و ئەوانیش بە كەیفی‮ ‬خۆیان سوكایەتی‮ ‬بە پیرۆزییەكانی‮ ‬ئەم میللەتە دەكەن،‮ ‬جگە لەمانەش دەبینین سەرۆك بارزانی‮ ‬بە‮ ‬70 ساڵ تەمەن لە بەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬هاوشانی‮ ‬پێشمەرگە لە بەرەكانی‮ ‬جەنگ هەوڵ و ماندووبوون دەكات بۆ پاراستنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان لە چنگ تیرۆرستانی‮ ‬داعش كەچی‮ ‬بەشێكی‮ ‬دیاریكراو و ئاشنا بە دادگای‮ ‬خەڵك ناتوانن بەگوێرەی‮ ‬پێویست رێز لەم قوربانیدانەی‮ ‬پێشمەرگە و ئەو ماندووبوونەی‮ ‬سەرۆك بگرن‮. ‬بۆیە دەڵێم بۆ ئەوەی‮ ‬سەربەرزبن لە داهاتوو و لە پەڕەكانی‮ ‬مێژوو هیچ نەبێت قەدری‮ ‬خوێنی‮ ‬شەهیدان بگرن‮ و ئاواتە دێرینەكانیان كە بە دەوڵەتبوونی سەربەخۆیی كوردستانە بێنینە دی ...
Top