پێشمەرگە، بەخوێن وگیانی و میللەتی كورد بەخۆراگری ، هەنگاوی بەرەو بەدیهێنانی سەربەخۆیی ناوە

پێشمەرگە، بەخوێن وگیانی و میللەتی كورد بەخۆراگری ، هەنگاوی بەرەو بەدیهێنانی سەربەخۆیی ناوە
میللەتی كورد بە درێژایی مێژوو، تەجرووبەی زۆری لە زۆڵم و زۆرداری وپیلانگێری ناحەزانی كورد وەرگرتووە و چێشتووە ، بۆیە ئەمجارەش پێشمەرگە بە گیانفیدایی و خۆراگری كورد ، بەرەو بەدەستهێنانی مافەرٍەواكان و سەربەخۆیی كوردستان هەنگاویی ناوە ..
شتێكی شاراوە نییە، كە بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و وڵاتانی دراوسێ، بە تایبەت سوریا، لە دۆخێكی سیاسی دژوار دەژی، گۆڕانكاریەكانیش زۆر بە خێرایی بە ناجێگیری دەڕۆن، ئەوەش رەنگدانەوەی نەرێنی بەسەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان دەبێت كە لە ئێستادا دڵی ئابوری و ئاسایشی عێراقە، بێگومان ئەمەش بە هۆی ئەو هەموو قوربانیدان و كۆشش و خەبات و تێكۆشان و رشتنی خوێنی شەهیدانەوە هاتۆتە بەرهەم، نەخاسمە خەبات و شارەزایی و ئەزمونی سیاسی سەرۆك بارزانی كە كەشتی ئارامی تا ئێرە هێناوە،..ئەم قۆناغە، كە ئێمە لە قۆناغێكی زۆر هەستیارداین لە قۆناغێكی راگوزار ناوچەكە تێیدا دەرباز دەبێت، ئەگەر وەك رۆژهەڵاتی ناوین باسكەین، بەتایبەتی عێراق و سووریا لەبەردەم گۆڕانكاریەكی گەورەدایە، سەرۆك بارزانی ، پێش هەموان هەست بەوە دەكات، قۆناغەكە پێویستی بە تەبایی سیاسی و كۆمەڵایەتی هەبێت بۆ ئەوەی هەموولایەكمان بە بەرپرسیاریەتیەوە پێشوازی لەو ئەگەر و پێشهاتانە بكەین كە لەناوچەكەدا روودەدەن. بەردەوامبوونی ئەم دۆخەی ئێستا و بگرە و بەردەی نێوان هێزە سەرەكییەكانی كوردستان بە هەڵوێستێكی ناپەرپرسیارانە وەسف بكرێت، بەتایبەتی ئەو هەڵمەتە ستەمكارانەی دژی پارتی دیموكراتی كوردستان وسه رۆك مسعود بارزانی دەكرێت، ئەمە سەرەڕای بەشداریكردنی هەمووان لە حكومەت و لە بڕیارداندا، كە ئەمەش دەبێتە هەڕەشە لەسەر سەرجەم ئەو سەركەوتنە سیاسییانەی گەلەكەمان لە ماوەی رابردوودا بەدەستی هێناوە. پێویستە یەكڕیزی نێوماڵی كورد لە پرسە نیشتمانییە چارەنووسسازەكاندا و لە كاتێكدا كە كوردستان رووبەڕووی دوژمنكارییەكی دەرەكی بۆتەوە، هێڵی سوور بێت و قابیلی پێشێلكردن نەبێت، كە بەڕاستی ئەمەش پێچەوانە نییە لەگەڵ بوونی جیاوازی لە تێڕوانین و ئاڕاستەكان و سروشتی ئەو رێگاچارانەی بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسی و دارایی و ئابوورییەكان دەخرێنەڕوو. ئاستی نیشتمانپەروەرێتی هەر لایەنێك و دڵسۆزبوونی بۆ كێشەی سەرەكی گەلەكەمان پێوەندیەكی بەتینی بە ئاستی پابەندبوونی بە یەكڕیزی نێوماڵی كورد لە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشە و دەستدرێژییە دەرەكییەكاندا هەیە. بۆیە ئەو باردۆخە دەخوازێت یەكریزی و تەبا بین ناوماڵی خۆمان رێك بخەین و ساز بكەین و ئامادەبین بۆ قۆناغی دوای ئازادكردنی موسڵ، كە تێیدا پرسی گەلی كوردستان دەچێتە قۆناغێكی مێژوویی و چارەنووسساز بۆ بەدێهێنانی ئامانجە گەورەكە..

ئەوەی وایكردووە كە نەیارانی كورد هەمیشە حیسابی تایبەتی بۆ پارتی و بارزانی بكەن ، وەك قوتابخانەیەكی نەتەوەی كوردایەتی راستەقینە ، پێداگری بەردەوامی بووە لە ئازاد و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و پێداگری لە سەر بەدیهێنانی مافەرٍەواكانی بە تایبەت مافی چارەی خۆنووسین و سەربەخۆیی كوردستان بەتایبەتی ..بەدرێژایی مێژووو خەبات و تێكۆشانی کورد، ھەرەشەکانی نەیارە ناوخۆییەکانی کوردستان بە گشتی ئەگەر زیاتر نەبن لە ھەرەشەی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان، بێگومان کەمترنین، بۆیە پێویستە رۆڵەکانی میللەتەکەمان زۆر وریا بن و دۆست ناحەزانی خۆیان لە یەکتر جیا بکەنەوە، چونکە ئەوەی پارتی و بارزانی ھەول تێکۆشینی بۆ دەکات مەسەلەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و بۆ بەختەوەری ھەر تاکێکی کوردە لە ھەموو بەشەکانی کوردستان بێ جیاوازی ، وە ئەگەر بمانەوێ ویژدانی خۆمان ئاسوودە بکەین دەبینین ئەوەی بارزانی لە پێناو سەرخستنی کورد و کوردستان دا کردویەتی و دەیکات ھیچی کەمتر نییە لە رابەرە گەوەرکانی مێژووی وڵاتان.بەرپرسیاریتی و خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان لای بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان لە رابردوو و لە ئێستاش دا وەک ئەرکێکی پیرۆز و شەرفمەندانەی نیشتمانی بووە ، ھەر بۆیەش ئەرکی پارتی و بارزانی و ھاوسەنگەرەکانیان و دڵسۆزانی وڵات نزیک بۆتەوە لە ئامانجی گەورەكە ..

میللەتی كورد بە هەموو جۆرە چەكێك تاوانی گەورەی لە دژی بەكارهێنرا وچەكی مووچە و شەرٍی دەروونی لە دژی بەكار هات بەڵام لە ئامانجە گەورەكانی پاشگەز نابێتەوە ...لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ، ئێران بە پاڵپشتی چەند لایەنی دروستكراو و پەروەردەكراویی خۆی لە ژێر پەردەی داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد، دەیان جۆر هێرشی دەروونی و چەواشەكاری و میدیایی و كاری تێكدەرانەیان لە دژی خەڵكی خۆراگری كوردستان ئەنجامدا ، بە ئامانجی دروستكردنی بێ‌ هیوایی و رٍەشبینی و بێ‌ بایەخ پیشاندانی شۆرش و تێكۆشانی دەیان ساڵەمان و لە هەمانكاتدا لاواز كردنی پێگە و قورسایی هەرێمی كوردستان كە هەموو ناوچەكە و جیهان ، جگە لە نەیارانی شانازیی پێوە دەكەن ..ئێستا پرسیار ئەوەیە ، ئەو حزب ولایەنانەی كە دەستیان هەبووە لە تێكدان و ئاژاوەگێری هەرێمی كوردستان و سووكایەتیكردن بە كەسایەتی و پێشمەرگەی كوردستان ، ئایا جێگەیان كوردستانە ، پێوستە رێوشوێنی یاسایی و پێوست لە هەمبەر ئەو خیانەتكارانە بگەرێتە ئەستۆ و بگەرێندرێنەوە بۆ ناو باوەشی ئاغا كانیان .. ئیرادەی میللەتێك و قارەمانیی و یەكریزی پێشمەرگە و حیكمەتی سەرۆك بارزانی توانی بە سەر پیلانی نەیارانی كورد زاڵ بێت .. پێشمەرگە بە خوێنی خۆی و میللەتی كورد بە خۆراگری لە هەمبەر گشت پیلانگێرییەكان ، هەنگاوەكانی بەرەو سەربەخۆیی خێراتر كرد ..
Top