با هاوشێوەی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی، یەكریزی و كوردایەتی ودەسكەوتەكان بپارێزین

با هاوشێوەی  پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی، یەكریزی و كوردایەتی ودەسكەوتەكان بپارێزین
رەوشی ئێستای خەباتی كوردایەتیمان ، هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ سەرەتاكانی دەستپێكردنی شۆرش و سەختیی و ناخۆشییەكان ،چونكە نەیانی كورد و مافەرٍەواكانی ، باش لەو رٍاستیە گەیشتووون كە ئێستا ئیتر كورد دەرفەتێكی گونجاوی بۆ هاتۆتە پێش و برٍیار لە سەر چارەنووسی خۆی دەدات ، بۆیە هەموو جۆرە چەكێكی " سیاسی ، ئابووری و سایكۆلۆژی وسەربازی " دژمان بەكاردێنن تا كورد لە داخوازیی و مافەكانی پاشگەز بكەنەوە .
قۆناغی ئێستامان زۆر گرنگ و چارەنووسسازە ، پێوستە گشت لایەنە سیاسییەكان ، حزبایەتی بەلاوە بنێن و تەنیا بیر كوردایەتی لە نێو هزر و مێشكیان جێ بكەنەوە و ئامانجی سەرەكییان " كوردایەتی و سەربەخۆییخوازی " بێت ..لە ئێستادا نەخشەی‮ ‬ناوچەكە گۆرانكاری‮ ‬بەسەردا دێت‮ ‬و كەس نایەت دەولەتی كوردستان و سەربەخۆیمان پێبەخشێت وبەخەڵكی‮ ‬كوردستان بڵێت فەرموو ئەوە دەوڵەتئەگەر بۆخۆت بریاری‮ ‬خۆت نەدابێت پاشان پێداگرتنی‮ ‬ئەم پرسە لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە ئەوپەری‮ ‬هەست بەبەرپرسیاریەتی‮ ‬مێژووی‮ ‬و نەتەوەییە بەرامبەر بە چارەنووسی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان‮.‬
سەربەخۆیی‮ ‬مافی‮ ‬رەوای‮ ‬هەموو گەل و نەتەوەیەكە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش مافی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬كە ئارەزووی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بكات و گشت پرسی‮ ‬ئەنجام بدات بۆ ئەوەی‮ ‬لە بەغدا جیابێتەوە چونكە هەرێمی‮ ‬كوردستان لەلایەن بەغداوە ماوەی‮ ‬زیاتر لە دوو ساڵە مووچە و بوجە و پاداشتە داراییەكانی‮ ‬كەمافی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆیەتی‮ ‬لێی‮ ‬بڕدراوە واتە هەرێمی‮ ‬كوردستان هیچ پەیوەندییەكی‮ ‬دارایی‮ ‬لەگەڵ بەغدا نییە بۆیە لە ئێستادا گەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بەم هەڵوێستە دژ بەرانەی‮ ‬بەغدا رازی‮ ‬بێت ئەوە نیشانەی‮ ‬ئیفلاسبوونی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نیشان دەدات بۆیە هەرچی‮ ‬زووە پێویستە حیزب و سەركردەی‮ ‬لایەنە سیاسیەكان زەمینە سازییەكی‮ ‬لەبار برەخسێنن و سەرجەم كێشە ناوخۆییەكانیان چارەسەر بكەن چونكە سەربەخۆیی‮ ‬و گشت پرسی‮ ‬نایەتەدی‮ ‬گەر ئێمە كێشەی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬مان هەبێت وە جگە لەوەی‮ ‬گشت پرسی‮ ‬بۆ سەربەخۆیی‮ ‬مافی‮ ‬رەوای‮ ‬هەموو میللەتێكە وە ململانێیەكی‮ ‬نەتەوەیشە چونكە كورد گەورەترین میللەتە لە جیهان كە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ نیە‮ . ‬
سەد ساڵە خەبات و بەرخۆدان دەكەین لە پێناو ئازادی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و چەسپاندنی مافەرٍەواكانمان ، لەو پێناوەشدا هەزاران كەس گیان و خوێنی فیدای كورد و كوردستان كردووە .ئێستا ئیتر واقعیی ناوچەكە گۆرانكاری بەسەر هاتووە و سایكس پێكۆی شووم كە تێیدا زڵهێزان كوردستانیان دابەشكردبوو ، هەڵوەشاوەتەوە و كورد بە خوێنی خۆی سنووری كوردستانی دیاركردووە .. سەرۆك بارزانی ، هەر لەگەڵ هاتنەئارایی ئەو پێشهات و گۆرانكارییانە لە سەر ئاستی ناوچەیی و كوردستانی ، هەمیشە وەك باوكێكی دڵسۆز و كەسایەتییەكی كارێزما بەردەوام لەگەڵ گشت لایەنە كوردییەكان لە هەر چوار پارچەی كوردستان و ناوخۆیی كوردستان لە پەیوەندی بەردەوام بووە و پێشنیار و ئامۆژكاری سەرەكیی تەنیا یەكریزی و تەبایی و پاراستنی دەستكەوتەكان بووە ، بەڵام جێی سەرسورمانە ، هەندێك لایەن بە كاڵ فامی یانیش بە دەستی ئەنقەست گوێراڵ نابن و دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە دۆزی رەوای كورد ، لەلایەك سووریا ، رێگە نادات كورد لە رۆژئاڤا ببێتە خاوەن ناسنامەی خۆی و لە لایەكی تر توركیا بە هۆی سیاسە هەڵەكانی پەكەكە، بەهانەی داوەتە دەستی توركیا تا دەستكەوتە سیاسییەكان و بەرهەمی خەباتیان نادیدە بگرێت و رەوشی كورد ئاڵوز بكات و لە پێناو بەرژوەندی تایبەتی خۆی بەكاری بینێت . لێرەش هەندێك لایەنی وەك " حزبی گۆران"، بە هۆی سەرەرۆیی و نەفامی سیاسی لە جیاتی پشتیوانی لە دۆزی كورد ، ئەوا بە هاندانی وڵاتانی ئیقلیمی دژایەتی كورد و دۆزە رەواكەی دەكەن ..
ئەوەی ئێستا گرنگە ، كە ناوچەكە لە رەوشێكی ناسك دا گوزەر دەكات ، دەخوازێت هەموو لایەنە سیاسییەكانی گشت پارچەكانی كوردستان لە پێناو پاراستنی دەستكەوتەكان و بەدیهێنانی خەونی دەیان ساڵەمان یەكریز و یەكهەڵوێست و پشتیوانی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بین و بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەك و بەدەستهێنانی مافی سەربەخۆیی كوردستان و بەكارهێنانی هەوڵە دیپلۆماسیەكان بۆ چارەسەری كێشەی بەشەكانی تری كوردستان ..

ئێستا نەتەوەی كورد لەناوچەكەدا هێزێكی گەورەیەو وڵاتە زلهێزەكان‌و یەكێتی ئەوروپاو تەنانەت وڵاتانی دراوسێش حساب بۆ مەسەلەی كوردو هێزی كوردو پرسی كورد دەكەن جا بەراستیان بێت یان درۆ، ئەوەش رون‌و ئاشكرایە هەریەك لەسوریاو ئێران‌و توركیاو عێراقیش هەرگیز حەز بەسەربەخۆیی گەلی كورد ناكەن كە ئێستا ئەوان بە بەشێك‌و كەمینەیەكی وڵاتەكانی خۆیانیان دەزانن‌و ەبەردەوام لەدژی دەوەستنەوەو رێگا نادەن بەڵام دەبێت لەلایەن سیاسەتمەدارانی كوردەوە بەووردی كار لەسەر پیلان‌و ستراتیژی ئەوان بكرێت بۆ روبەروبونەوەی پرسی نەتەوەیی كورد لەناوچەكەدا . لەم قۆناغە دا یەكریزی و تەبایی مان فەشەڵ پێهێنانی گشت نەخشە وپیلانی نەیارانی كوردە و پاڵپشتی سیاسەی حەكیمانەی سەرۆك مسعود بارزانی ، گەیشتنمانە بە كەنارٍی دڵنییایی و پاراستنی دەسكەوتەكان و بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ...
Top