ئێمە ئازاد دەژین و بەرەو سەربەخۆیین ، ناحەزانیش با هەر كۆیڵە بن و ریسوا بژین

ئێمە ئازاد دەژین و بەرەو سەربەخۆیین  ، ناحەزانیش با هەر كۆیڵە بن  و ریسوا بژین

رێبوار حەمەلاو شوانی

گەر لە هەر تاكێكی ئەم كوردستانە بپرسی ، بۆ چی خەباتمان كرد و تێكۆشاین ؟ بە دڵنییاییەوە بە بێ‌ گوێدان بە هەموو كەمورتیییەكان و كارە باشانەی كە وا بینراو ئەنجامدراوە بە بێ‌ دوو دڵی دەڵێت لە پێناو رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و زوڵم و زۆرداری داگیركەرٍان و لە پێناو گەرٍاندنەوەی خاكی پیرۆزی كوردستان گیان و خوێنمان بەخشیی بۆ نیشتیمانەكەمان .

ئەگەر واقیعبیانە بروانییە 25 ساڵەی حوكمرانی هەرێمی كوردستان ، بە هەموو توانایەكەوە ئەوەی لە توانایی بووبێت ، هاوشێوەی دەڵەتێكی سەربەخۆ سەرٍەرای دروستكردنی كۆسپ و تەگەرەكان ، شەرٍی ناوخۆیی وپیلانگێری و دەیان بەربەستی تر بەڵام توانیی رووییەكی جوانی میللەتی كورد ، وەك نەتەوەیەكی ئاشتی خواز و حەزكردن بە پێكەوەژیانی گشت ئایین و ئایینزاكان بە دونیا بناسێنێت .

لە هەمانكاتیشدا هەرێمی كوردستان پەناگاییەك بوو بۆ هەموو ئەو هێز و لایەنەسیاسییە عێراقییانەی كە ئێستا سفڵە دەرچوون و كەسانێكی وەك نەوشیروان مستەفانیان دروستكردووە تا دژایەتی خەڵكی كوردستان بكەن و بوجە و مووچەی خەڵكی كوردستان ببرٍن و هەوڵی دووبارە لە داگیركردنەوەی خاكی پیرۆزی كوردستان بدەنەوە .

ئەوانەی خەون بە دابەشبوونی هەرێمی كوردستان و تێكدانی یەكریزی ناوماڵی كورد دەبینن ، ئەوا باش بزانن ، كە هەموو ئەو سەردەمانە بە سەر چوو كە خۆتان و داگیركەران بتوانن كاروانی سەربەخۆیی كوردستان بەلارێدا ببەن و میللەتی كورد لە ئامانجە رەواكانی پاشگەز بكەنەوە ، بە ناوی خۆپیشاندان و داكۆكیكردن لە مامۆستا و قوتابیی و مووچە خۆرانەوە .. ئێستا، باشووری کوردستان کیانێکی واقیعی هەیە، جگە لە هەندێ گرفتی دەستکردی خۆمان، لەشكری نیزامی و حوکمڕانی خۆی هەیە، ماوەتەوە پایە قانونی و سیاسی و دیبلۆماسیەکانی ئەم کیانە تۆکمەتر بکەین و، بیگەیێنینە کەناری ئارام، بە جیهان بگوترێ کە کورد بڕیار لە مافی چارەنووسی خۆی دەدات، کەڵک لەو هەلومەرجە رەخساوە ناوچەیی و نیودەوڵەتییە وەربگرێت، دەست بەریفراندۆم بگرین و بیکەینە هەوێنی ساڕێژبوونی برینی دڵان ! بیکەینە ئاوێزانی یەکێتی گەل و خاک و نیشتمان.سەرۆک بارزانی لە هەلومەرجی زەمەنی ئەم قۆناغە بە بایەخ و ستراتیژەوە دەڕوانێت، دەڵێت: با خواستە جۆراو جۆرە لۆکاڵیەکان، ئامانج و خواست و بەرهەمە نیشتمانی و نەتەوەییەکانمان لە دەست نەدەن، کە ئەرک و بەرپرسیارێتی هەموو تاكێكی دڵسۆزی ئەم كوردستانەیە ، كە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و خەباتی دەیان ساڵەی میللەتەكەمانە .

كورد یەكێكە لەو نەتەوانەی كە تا ئێستا خاوەن دەوڵەتێكی سەربەخۆی یەكگرتووی نیە هەر چەندە بەردەوام كورد لە بەرخودان و شۆڕش و راپەڕیندا بووە بۆ ئەوەی بتوانێت لە خاكەكەی خۆیدا بەسەر بەخۆیی و دوور لە دەستی داگیر كەر و رژێمە ئیمپرالییەكان هاوشانی نەتەوەكانی تری جیهان بژیت بەڵام داگیر كەران بەردەوام چاویان بڕیوەتە خاك و خێر و بێری كوردستانەوە لەبەر شوێنگەی گرنگ و ستراتیجیەكەی بەردەوام داگیركەران لە هەڵپەی ئەوەدا بوونە خاكی كوردستان بۆ مەبەستی بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان قۆڕغ بكەن، بەڵام نەتەوەی كوردیش رێگەی بەوە نەداوە داگیركەران ئەمەیان بۆ بچێتە سەر بەڵكور كورد بەردەوام هەوڵی بۆ خاك و ئازادی نیشتیمانەكەی داوە، بە هیچ شێوەیەك لە شێوەكان رێگەی بەوە نەداوە ژێردەستەی كەس بێت و ببێتە شوێنی پاكتاوكردنی حیساباتی خۆیان، لەم كات و ساتەی ئێستایشدا باشترین دەرفەتەو هەڵێكە و جارێكی تر دووبارە نابێتەوە هەرچی زووە لە عێراق جیا بێتەوەو و پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكانیش پشتیوانی لەگەڵی كوردستان بكەن بۆ دانپێدانانی بۆ ریفراندۆم و سەر بەخۆیی كوردستان، و داوا لە دەوڵەتانی ئازاد و ئاشتیخواز بكرێت ڕێز لە ئیرادەی گەلی كوردستان بگرن كە لە رێگەی ڕیفراندۆم بڕیاری لە چارەنووسسازی خۆی داوە، هەرێمی كوردستان ئێستا لە رۆژهەڵەتی ناوەڕاستدا تاكە شوێنە كە لە رووی ئابوورییەوە لە گەشەیەكی بەردەوامدایە و ئەو گەشەیەش كە لە كە لە نێو وڵاتان دەنگی داوەتەوە، بەهۆی بوونی رێژەیەكی زۆری نەوت و غازە لەو هەرێمەدا، بۆیە روون و ئاشكرایە كە عێراق لە دوو نەتەوە و دوو حكومەتی جیاواز پێكهاتووە و نكۆڵی ناكرێت ...

دوای ئەوەی نەوشیروان مستەفا و حزبەكەی نەیان توانی هەموو ئەو وێنە ناڕاستیانەی كەدروستیان كردبوو لەخەیاڵدانی لایەنگرانیان بینەخشێنن و نەیانتوانی شان بدەنە بەر ئەو بەرپرسیاریەتە گەورەیەی كەبەڕێوەبردنی ووڵاتە هەوڵی دروستكردنی پشێویاندا و بوونە هۆكارێكیش بۆدەرچوون لەكۆدەنگی نێو حزبەكان، دواتر زیاتر پەرەی بەنانەوەی پشێوی داو بەهاندان و هەڵكوتانە سەربارەگاكانی پارتی لەناوچەكانی سلێمانی و گەرمیان . بەداخەوە ئەوحزبانەی كەحزبی دروشمین و هیچ لەهەگبەی كاری سیاسیاندا نییە جۆرەها ئامرازی ناڕەوشتیانە بەكاردەهێنن كۆتایەكەشی بەزەرەی خۆیان دەشكێتەوە، بۆیە كورد و تەنی (هەڵگرتنی بەردی گەورە نیشانەی نەهاویشتنێتی...بەدڵنییاییەوە چارەنووسی خائین و كویڵە و بێگانە پەرستان و دوژمنانی كورد ، ریسواییە لە هەمبەر خوێنی شەهیدان و خەباتی دەیان ساڵەی میللەتەكەمان ...
بەدڵنییاییەوە ئەو سەردەمە بەسەر چوو جارێكی تر میللەتی كورد ، ژێر دەست بێت ، هەنگاوەكان بۆ سەربەخۆیی كوردستانە و چارەنووسی ناحەزانی كورد كۆیڵە بوون و ریسوایی یەكجارییە ..
Top