بە بێ‌ " پێشمەرگە،بارزانی"، پێگە و ناسنامەی كورد لاواز بوو

بە بێ‌
ئەمرٍۆ لە سایەی هێزی پێشمەرگە، ئازایەتی و گیانفیداییان و خۆراگری خەڵكی دڵسۆزی كوردستان و دیپلۆماسی وسیاسەتی بەجێی سەرۆك بارزانی ناوی كورد لە سەر ئاستی جیهانی شانازیی ومێژووییەكی پر لە سەر وەری تومار كردووە .
سەربەخۆیی كوردستان مافێكی رٍەوایە ، مادام سنوورەكانی كوردستان بە خوێنی پێشمەرگە دەستنیشانكران ، ئەوا بەڵگەیە بۆ دەركەوتنی گرنگی سەربەخۆیی كوردستان و ئەوەش بۆ حیكمەت و ئایندە بینی سەرۆك بارزانی دەگەرێتەوە كە توانیی دوایی دەیان ساڵ هەوڵی بێچوچان و دیپلۆماسی ژیرانە ، ئەو سەركەوتنە ستراتیژییە بەدەست بێنێت .. لەو كاتەوە، سەرۆك مەسعود بارزانی باسی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستانی هێناوەتە گۆڕێ،لە لایەن كۆڕ و كۆمەڵ و حزب و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانی و هەروەها لە لایەن كەسایەتیە كورد و غەیرەكوردەكان و حكوومەتانی دەر و دراوسێشەوە هەڵوێستی جۆراوجۆر گیراوە كە زیاتریان هاودەنگی و لایەنگری و كەمتریشیان نەیاریی و تەنانەت دژایەتیشیان تێدا بەدی كراوە.دوژمنان و نەیارانی نەتەوەی كورد و خاكی كوردستان چۆن و تا چەند لە دژی پرس و بابەتێكی ئەوتۆ رابوەستن چاوەڕوان كراوە و، هیچ جێگەی سەرسووڕمان نییە، بەڵام ئەوەی بۆوەی دەبێ بە سەیر سەیری بكرێ و تەنانەت لە بەرانبەریدا سەریش سووڕ بمێنێ هەڵوێستی هێندێك لایەن و كەسایەتیی كوردە كە بە داخەوە گەلێ جار لە دژایەتیكردنی سەربەخۆیی كوردستان چەند هەنگاو پێش دوژمنیش دەكەونەوە، ئەو جۆرە هەڵوێستە ئەگەر لە لایەن كەسان و لایەنی سەر بە دوژمن یان گوماناوییەوە نەبێ زیاتر لە بەرژەوەندی كەسی یان رێكخراوەییەوە سەرچاوە دەگرێ و جێگەی داخە. بۆیە ئیتر سەردەمی نكۆلیی كردن و دژایەتیكردنی مافەرەواكانی میللەتی كورد بە سەر چووە و پێشمەرگە بە خوێنی خۆی و میللەتی كورد بە خۆراگری و سەرۆك بارزانی بە سیاسەتی حەكیمانەی خاكی كوردستان و دەستكەوتەكان دەپارێز و بەرەو بریاردان لە سەر دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو دەنێنن..
گەلەکەمان خاوەنی سەرۆکێكی لێهاتوویه كه خەمخوری هەر چوار پارچەی كوردستانه بێ جیاوازی، شاری كوبانی گەواهی دەری ئەم راستییەیه كه جەنابی سەرۆك بارزانی هەموو هەولێكی خۆی خستەگەر بۆ ئەوەی بتوانێت بروا و قەناعەت به هاوپەیمانان و له هەموویان سەرووتر ئەمەریكا بێنێت بۆ ئەوەی بۆردوومانی چەكدارانی تیرۆریستی داعش بكەن و هەروەها جەنابیان توانی به سیاسەتی حەكیمانەی خۆی به رێگای فرۆكەكانی هاوپەیمانان جچەك بۆ شەرڤانانی یەپەگە بنێریت و له هەموویان گرنگتر ناردنی هێزی پێشمەرگە به چەکی قورس بۆكوبانی بوویته مانشێتی میدیاكانی جیهان، هەروەها سیاسەتمەدارێكی بەناوبانگ بەم شێوەیە لێكدانەوەی بۆ كرد كه به درێژایی دەهان ساڵه زیاتر له (20)بیست وەلاتی عەرەبی نەیانتوانی قەناعەت به دەوڵەتێكی زڵهێز بێنن كه هاوكاری یا خود پشتگیری له گەلی فەلەستین بكات كەچی سەرۆك بارزانی زور به جدی یەوه توانی به سیاسەتی حەكیمانەی خۆی برواو قەناعەت به هاوپەیمانان بێنیت كه به هەموو شێوەیەك پاڵپشتی شاری كوبانی بكەن بێگومان ئەمەش دەگەرێتەوه بۆ ئەم راستییه مێژووییه كه رێبەر و سەركردەكانی بارزان له ساڵانی (1920)، كاتێك بارزانی نەمر به هێزێكەوه به هانای (ئه ندریك پاشا)ی ئەرمەنی رویشت له ناو خاكی توركیا و رزگاریان كرد، هەروەها له سالانی (1927) جەنابی خوالێخۆشبوو (شێخ ئەحمەدی بارزانی) به هێزێكەوه به هانای چەكدارانی شۆرشی ئاگری داخ یا خود بەرخۆدانی چیای ئارارات و شۆرشی احسان نوری پاشا رویشت و هاوكاریان كردوون، هەروەها كۆماری كوردستان له سالی(1946)بەلگه نەویسته كه چون بارزانی نەمر لەگەل چەكدارانی بەهانایان چوو هەتا ئاخیر هەناسه جەنگیان كرد و ئه مرۆش كوبانی به هەمان شێوه له هەول و هیممەت و سیاسەتی حەكیمانەی جەنابی سەرۆك بارزانی بوو، بۆیه هەر هەموومان شانازی پێوه دەكەین چونكه تەنها ئامانجی بەرێزیان داكۆكی له تاكی كورده، جا ئەم تاكه له هەر پارچەیەك بێت،

ئیتر ماوەی سیخوران و بەكرێگیراوان لە سەر خاكی پیرۆزی كوردستان بە سەر چوو ، ئیتر سەردەمی چەواشەكاری و تابووری پێنجەم بەسەر چوو .. ئازادی و سەربەخۆیی و سەرفرازی لە نێو دڵی تاك بە تاكی دڵسۆزانی نیشتیمان رٍەگ و ریشەی داكوتاوە ..پێشمەرگە، بە خوێنی خۆی سنووری كوردستانی دەستنیشانكرد و گیانی خۆی لە پێناو شەرٍەف و كەرامەتی و سەربەستی میللەتەكەی فیدا كرد .. سەرۆك بارزانی ، بە هیمەت و حیكمەتی خۆی و سیاسەتی كارا و دیپلۆماسی كاریگەری خۆی ، لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان ، پرسی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانی گەیاندە هەموو جیهان ، ئێستا هەموو ئەو وڵاتانەی كە شانازیی بە كورد و پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی دەكەن ، لە چاوەرانی راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستانن .. ئیتر گەردەكەی نەوشیروان مستەفا و هاوبیرانی بواریان نەما هەرێمی كوردستان و ئەزموونەكەی بروخێنن و لاوازی بكەن ، ئیتر كەس و هەتا لایەنگرانی خۆشیان متمانەیان پێی نەماون ،چونكە هەر تاكێكی كورد خولیایی سەربەخۆییە ، ئەوەی خزمەتی بێگانە و داگیركەرانی كردووە ،ئەوانەن شەو رۆژ هەوڵیان دا تا هەرێمی كوردستان و میللەتەكەی بگەرێنەوە بۆ عێراقی لێكترازاو .. بۆیە پەیامی مێژووییەكەی سەرۆك بارزانی لە باشیكەوە ، تەخت و تاجی گەردەكەی نەوشیروان مستەفای هەژاند .. ەگەر لاپەرەكانی مێژوو كوردایەتی و كۆڵنەدانمان بخوێنەوە و سەرنج بدەین بۆمان دەركەوێت ، هەر چی خۆفرۆش و كەسانی كۆیلە بە میللەتی كورد و نیشتیمانەكەی لە پێناو بەرژوەندی شەخشی و ماڵی دونیا یا پۆستێك ئامادە بوونە ، شۆرش یا سەركردەیەك لە ناوببەن و یاخود وڵاتەكەیان بفرۆشنەوە .
بە پێچەوانەوە گەر مێژووی سەرۆك مسعود بارزانی ، هەڵبدەینەوە، هەر لە تەمەنی 1٥ ساڵیەوە تایستا، بزانین جگە لە سەرۆک بارزانی کێ لە ڕۆژەسەختەکان دا گەلەکەی بەجێ نەهێشتوە و لە دوای ئەنفال و لە ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین و لەکۆڕەودا، بزانین جگە لە سەرۆک کێی تر پەکەکە و هێزەکانی پارچەکانی تری بەتیروریست نەناساندوە ؟ بزانین جگە لە سەرۆك بارزانی کێ دەسپێشخەر نەبوە لە شەڕی ناوخۆ و براکوژی دا، بزانین جگە لە بارزانی کام سەرکردەی تری کورد لەلای دوژمنەکان لەتورکیا و ئیران دژی خواستی کورد قسەیان نەکردوە ؟ بزانین پێش بارزانی کێ شیعاری دەوڵەتی موئەسەسات و دیموکراسیەتی بەرز کردوەتەوە، کێ لە هەڵبژاردن دا توانیویەتی شان لە شانی بارزانی بدات ؟ کێ پێش بارزانی شیعاری فیدراڵی بردە پەرلەمان ؟ کێ پێش بارزانی بەزمانی کوردی و جلی کوردی لە بغداد حوکمی کرد ؟ کێ پێش بارزانی جلی کوردی و زمانی کوردی بردە کۆشکی سپی ؟ کێ بوو فیدراڵی پاریزگاکانی بۆ عێراق هەڵوەشاندەوەو کردی بە فیدراڵی جوگرافی مێژووی جگە لە بارزانی ؟ کێ دوژمنانی کوردی لە حوکم ڕانی عیراق دروخستەوە یەک لەدوای یەک جگە لە بارزانی ؟ ئێستاش هەر سەرۆك بارزانییە ، داوای ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەتبوونی كوردستان دەكات و بە پێچەوانەوە ، نەوشیروان مستەفا و هاوبیرانی داوای لێكترازان و دابەشبوونی هەرێمی كوردستان دەكەن و بیروهزریان مەزادكردنی كوردستانە، بەڵام ئیتر ئەو خەونە و مەرٍامە تا دەبنە زبڵدانی مێژۆوە ..بۆیە بە هۆی قوربانیدانی پێشمەرگە و ئازایەتیان و پێداگری و سیاسەتی حەكیمانەی بارزانی، پێگە و ناسنامەی كورد لە جیهاندا بەهێزە.
Top