ئه‌ردۆگان و ئۆباما داواى رِاوه‌دونانى په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ خاكى عێراق

ئه‌ردۆگان و ئۆباما داواى رِاوه‌دونانى په‌كه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌ خاكى عێراق

گولاَن/ساڵح محمد
له‌میانه‌ى كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا (رِه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) له‌ كۆنگره‌ى لوتكه‌ى (تۆرونتۆ) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا (باراك ئۆباما) باسی چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگ كرا و بارودۆخى ناوچه‌كه‌ و جیهان به‌گشتى تاوتوێ كرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا سوپاى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكاى كرد به‌رامبه‌ر توركیا و داواى لێكرد كه‌ هاوكارى هه‌واڵگرى له‌ نێوان هه‌ردو ولاَتدا چرِ بكرێته‌وه‌ و په‌ره‌ به‌هاوكارى هه‌واڵگرى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا بدرێت.

هه‌روه‌ها ئه‌ردۆگان جه‌ختى له‌سه‌ر سوربونى ولاَته‌كه‌ى كرده‌وه‌ له‌ پێدانى قه‌ره‌بو به‌ توركیا له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ به‌هۆى هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌شتى توركیا كه‌ هاوكارى بۆ كه‌رتى غه‌زه‌ ده‌گواسته‌وه‌ و بوه‌ هۆى كوشتنى 9 سه‌رنشینى تورك.


له‌به‌شێكى تر دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا داواى له‌ حكومه‌تى عێراق كرد كه‌ هاوكارى توركیا بكات بۆ رِاوه‌دونانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ خاكى عێراق و رِوبه‌رِو بونه‌وه‌ى ئه‌و پارته‌.

له‌لای خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باسى له‌ گرنگى ته‌وه‌ره‌كانى ئه‌ردۆگان كرد، و ئاماژه‌ى به‌ گرنگى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئیسرائیل و توركیا كرد و داواى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان هه‌ردولا كرد.
Top