ئاسایشى كه‌ركوك ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كه‌ركوك بۆ گوڵان ئاشكرا ده‌كات
جێگرى به‌رِێوه‌به‌رى ئاسایشى كه‌ركوك، پاشماوه‌ى به‌عسیه‌كان به‌ئه‌نجامده‌رانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى كه‌ركوك تۆمه‌تبار ده‌كات، و رٍِاشیگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه په‌یوه‌ندى به‌هاتنى هێزى پێشمه‌رگه نییه بۆ ئه‌و شاره.
له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا بۆ گوڵان میدیا (عادل) جێگرى به‌رِێوه‌به‌رى ئاسایشى كه‌ركوك رِاشیگه‌یاند:
پاشماوه‌كانى حیزبی به‌عس به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ گروپی نه‌قشبه‌ندى و ئه‌نساروئیسلام ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌م دواییه‌ى شارى كه‌ركوكیان ئه‌نجام داوه.
گوتیشی: تائێستا 3 كوژرا و 32 بریندار هه‌یه و برینى هیچان سه‌خت نییه.
جێگرى به‌رِێوه‌به‌ری ئاسایشى كه‌ركوك رِه‌تى كرده‌وه ئه‌و ته‌قینه‌وه په‌یوه‌ندى هه‌بێت به‌هاتنى هێزى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و شاره.
له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ سایتى گوڵان ئاشكرایی كرد : تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌فه‌رمى به‌رپرساریه‌تى خۆى له ته‌قینه‌وه‌كه رِانه‌گه‌یاندوه.