په‌رله‌مانی كوردستان میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران په‌سه‌ند كرد
هه‌ولێر _ سامان
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆ پێنجشه‌ممه‌ی دانیشتنی نا ئاسایی خۆیدا، په‌رله‌مانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی راپۆرتی لیژنه 17خاڵیه‌كه‌ی په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرد.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند\" ئه‌و راپۆرته ده‌بێته برِیارى دووى په‌رله‌مان و وه‌ك میكانزمێك بۆ جێبىَ جێكردنى برِیارى یه‌ك، گرنگترین خاڵه‌كانى ئه‌و راپۆرته بریتیه له ئاسایی كردنه‌وه‌ى بارودۆخی شاره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى باره‌گاى حزبه‌كان له نێوخۆیی شاره‌كان\"".
روونیشیكرده‌وه\"" بانگهێشتكردنى به‌رپرسانى ئه‌منى پارێزگاكان بۆ ناو لێژنه‌كان ناوخۆ و مافى مرۆڤ ، دواتر بانگهێشتكردنى وه‌زیرى پێشمه‌رگه و ناوخۆ له دواى چه‌ژنى نه‌ورۆز\"".
پاشان ئیسماعیل مه‌حموود سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش به‌ناوی لێژنه‌ی خوی و پێشمه‌رگه راپۆرِتیك له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌داره‌كان كه 7 خاڵ له خۆی گرتبوو له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرد.
و رایگه‌یاند ده‌بێ هێزی پێشمه‌رگه له سنوری شاری كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌داره‌كان بمینێته‌وه‌و كار بۆ جێبه جێكردنی ماده‌ی 140بكرێت\"".
هه‌روه‌ها هه‌ردوو لێژنه‌كه داوایانكرد، به زۆترین كات سیسته‌می دوو‌و ئیداره‌یی له كه‌ركووك نه‌مینێ، سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی كه‌ركووك و ناوچه كێشه‌داره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن، له‌خاڵی پێنجه‌می لێژنه‌كه‌دا هاتبوو داوایانكرد به‌زۆترین كات ئاڵوگۆری به‌رپرسانی ناوچه‌كه بێـته‌ئه‌نجام دان\"".
"