ئاگر له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌رده‌بێت و زیانێكى زۆری لێده‌كه‌وێته‌وه
باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ئاگرده‌گرێت و هیچ زیانێكى گیانى لێناكه‌وێته‌وه و زیانێكى مادى گه‌وره به‌باڵه‌خانه‌كه ده‌كه‌وێت.
ئه‌مرِۆ پێنج شه‌ممه كاتژمێر 6ـى به‌یانى ئاگر له‌ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌بێت، و سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رِه‌تى ده‌كاته‌وه هیچ ده‌ستێك له‌پشت رِوداوه‌كه‌وه هه‌بێت.
\"نورى عوسمان\"" سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌رِونكردنه‌وه‌یه‌كدا رِایگه‌یاند:
ئاگر له باڵه‌خانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌ربو، تیمى ئاگركوژێنه‌وه به‌زوترین كات كۆنترِۆڵى ئاگره‌كه‌ى كرد به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى لێبكه‌وێته‌وه.
گوتیشی: زیانه‌كانى ئاگره‌كه به زیاتر له 59 ملیۆن دینار ده‌خه‌مڵێنرێت، و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى فه‌رمى نه‌سوتاوه له رِوداوه‌كه‌دا.
سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هۆكارى ئاگره‌كه بۆ شۆرتى كاره‌با گه‌رِانده‌وه.
"