سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه
سه‌ره‌تا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌گرنكی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان كرد، دواتر باسی له‌خاڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه كرد كه‌بریتی بوون له‌تاوتوێكردنی ئاماده‌سازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و چۆنیه‌تی پێدانی پاره‌ی حزب و رێكخراوه‌كان، سه‌باره‌ت به‌و دوو خاڵه سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بیروبۆچوونی خۆیان خسته‌رِوو ، هه‌موو لایه‌كیش ته‌ئكیدیان له‌زه‌مینه خۆشكردن كرد له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و هه‌مواركردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كرد به‌شێوه‌یه‌ك رێگه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی بێگه‌ردو ئازاد خۆشبكات كه‌مایه‌ی ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بێت.
هه‌روا باس له‌میكانیزمی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان و واده‌كه‌ی و چۆنیه‌تی سه‌رپه‌رشتی كردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كرا، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌موو لایه‌ك ته‌ئكدیان له‌وه كرده‌وه كه‌دوای زه‌مینه سازی ته‌واو و هه‌مواركردنی یاساكه‌ی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێكهێنانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به‌ته‌وافوقی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، یان راسپاردنی ده‌سته‌ی هه‌رێمی كوردستانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عیراق به سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كه، واده‌كه‌ی دیاری بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌بودجه‌ی حزبه‌كانیش سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌وردی سه‌رنج و بیروبۆچوونی خۆیان و میكانیزمی پێدانی بودجه‌ی حزبه‌كانیان خسته‌رِوو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دواوشیكرد كه‌په‌رله‌مانی كوردستان بیر له‌دانانی میكانیزمێكی دیاریكراو بكاته‌وه بۆ خه‌رجكردنی ئه‌و برِه پاره‌یه‌ی له‌پرِۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2011 دا بۆ حزب و رێكخراوه‌كان دیاریكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌گوێره‌ی پێوه‌ره یاسایه‌كان ئه‌و برِه پاریه بداته حزب و رێكخراوه‌كان.