مه‌سرور بارزانى: ئه‌گه‌ر راستیه‌كان له باره‌ى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵیه‌وه نه‌گوترێن، خه‌ڵكانى پاكیش باجه‌كه‌ى ده‌ده‌ن
له باره‌ى ویستى بنبركردنى گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌رێزیان نوسیویانه(( له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه ویستى بنبركردنى گه‌نده‌ڵى به‌هێز بێت ، پێویسته له سه‌ره‌تادا سنوره‌كانى نێوان گه‌نده‌ڵكاران و كه‌سانى دوور له‌گه‌نده‌ڵى روون و ئاشكرا بكرێن))
له باره‌ى دانانى په‌نجه له سه‌ر راستیه‌كان ، به‌رێزیان نوسیویه‌تى (( ده‌بێت خوێندنه‌وه‌ى بابه‌تیانه بۆ دیارده‌كه بكرێت و په‌نجه له سه‌ر راستیه‌كان دابنرێت. چونكه ئه‌مرۆ كه پێویستى چاره‌سه‌رى گه‌نده‌ڵى بووه‌ته ده‌نگێكى به‌رزى ناو كۆمه‌ڵگا، هه‌ر كه‌سه‌و له لایه‌ك خۆى به پالپشت و ته‌نانه‌ت خاوه‌نى بانگه‌وازه چاكسازیخوازه‌كه نیشان ده‌دات، ئه‌مه‌ش كه‌شێكى خولقاندووه كه گه‌نده‌ڵكارانیش ده‌نگیان تێكه‌ڵ به ویسته جه‌ماوه‌ریه‌كه بكه‌ن و ده‌مامكى پاكى و بێگه‌ردى هه‌ڵبگرن.))
هه‌روه‌ها به‌رێزیان نوسیویه‌تى (( ئه‌وه‌ى كه به‌لاى منه‌وه زۆر جێگه‌ى نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه كه به هۆى تێكه‌ڵكردنى بابه‌ته‌كان و ئاشكرا نه‌كردنى راستیه‌كان ، خه‌ریكه ته‌رِ و وشك پێكه‌وه ده‌سوتێت.))
له باره‌ى بنبركردنى گه‌نده‌ڵى ، به‌رێز مه‌سرور بارزانى رایگه‌یاندووه(( رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌ركى هه‌موو لایه‌كمانه، به‌لاَم بۆ بنبركردنى گه‌نده‌ڵى پێویسته پێش هه‌موو شتێك راستیه‌كان باس بكرێن و ده‌بێت گه‌نده‌ڵكاران بخرێنه گۆشه‌یه‌كه‌وه و ئاماژه‌یان بۆ بكرێت.))
له باره‌ى هه‌ڵویستى ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه به‌رێزیان نوسیویه‌تى (( ئه‌وه‌ى ئێستا به‌دى ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه له لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه وه‌كوو پێویست هه‌نگاو بۆ بنبرِكردنى گه‌نده‌ڵى نه‌نراوه ، له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن یان نه‌یارانى ده‌سته‌لاَتیش شه‌رِى گه‌نده‌ڵى خراوه‌ته ململانێى سیاسیه‌وه و له جیاتى هێرش بۆ سه‌ر دیارده‌كه، هێرش ده‌كرێته سه‌ر لایه‌نه ركابه‌ر سیاسیه‌كان))
له باره‌ى هه‌ڵویستى دووفاقیانه‌ى ئه‌وانه‌ى كه باسى گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن ، مه‌سرور بارزانى نووسیویه‌تى ((هه‌ندىَ كه‌س و لایه‌ن زۆر جار باسى گه‌نده‌ڵى و گوایه كه‌سانى گه‌نده‌ڵیش ده‌كه‌ن، به‌لاَم ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه نه‌مان دیت وه‌كوو پێویست باسى گه‌نده‌ڵكاره راسته‌قینه‌كان بكه‌ن. ))
هه‌روه‌ها نوسیویه‌تى (( سه‌یرتریش ئه‌وه‌یه كه به پێچه‌وانه‌وه كه‌سانى پاك و بێگه‌رد و دژى گه‌نده‌لى ده‌كه‌نه ئامانجى خۆیان و په‌لاماریان ده‌ده‌ن))
له باره‌ى په‌یوه‌ندى هه‌ندىَ خه‌لكى گه‌نده‌ڵكاره‌وه به هه‌ندىَ كۆلكه نوسه‌ر ، به‌رێزیان نوسیویه‌تى (( شاراوه نیه كه گه‌نده‌ڵكاران به‌رده‌وام پاره‌و دیاری جۆراوجۆر به‌و كۆلكه نوسه‌رانه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له سه‌ریان نه‌نوسن، واته به‌و پاره‌یه‌ى كه به هۆى گه‌نده‌ڵكاریه‌وه كۆیان كردۆته‌وه ، خه‌ریكه راستیه‌كان ده‌شێوینن و خۆیان به پاك و چاكسازیخواز ده‌ناسێنن و رووى قه‌ڵه‌مه به‌كرێگیراوه‌كانیش ئاراسته‌ى خه‌ڵكى پاك و دڵسۆز ده‌كه‌ن))
له باره‌ى داواكارى خه‌ڵكه‌وه به‌رێز مه‌سرور بارزانى نووسیویه‌تى (( داواكارى خه‌ڵك بۆ بنبركردنى گه‌نده‌ڵى ره‌وایه و نابىَ چیتر كات به فیرۆ بدرێت. ده‌بێت پێش هه‌موو شتێك خه‌لكى گه‌نده‌ڵ له كه‌سانى دیكه جیا بكرێنه‌وه. هه‌نگاوى یه‌كه‌مى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى گه‌یاندنى راستیه‌كانه به خه‌ڵك نه‌ك چه‌واشه‌كردنیان ))
له باره‌ى مه‌به‌تى خستنه رووى ئه‌م بابه‌ته ، به‌رێز مه‌سرور بارزانى نوسیوویه‌تى(( مه‌به‌ستم له خستنه رووى ئه‌م بابه‌ته ره‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندیى نیشتیمانى و مامه‌ڵه‌كردنى واقیعیانه له‌گه‌ڵ دیارده چه‌وته‌كانى وه‌ك گه‌نده‌ڵیه، بۆیه له كۆتاییدا داواكارم هه‌ركه‌سىَ گه‌نده‌ڵ نه‌بێت، ئه‌م بابه‌ته به ئاراسته‌كراو له دژى خۆى نه‌زانێت. ))