بروسكەی پیرزبایی نوری مالكی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بۆ سەرۆك بارزانی
به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایى له نوورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵه‌وه پێگه‌یشت ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
براى به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان. سڵاو‌و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تى خواتان لێ بێت، زۆر شادومانم به بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزى پیرۆز، جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌ییتان، جه‌ژنى به‌هار و سه‌ركه‌وتنه‌وه پیرۆزباییتان لێ بكه‌م.
هیواخوازین ئه‌م جه‌ژنه له گه‌لى خۆشه‌ویستمان له كوردستانی پڕ له خێر و به‌ره‌كه‌ت پیرۆز بێت و ته‌ندروستى سه‌ركه‌وتنیش بۆ ئێوه ده‌خوازین له پێناوى عیراقی ئازاد و یه‌كگرتووماندا.
ئه‌وپه‌ڕى رێز پێزانینمان په‌سه‌ند بفه‌رموون.
براتان نوورى كامل مالكی
سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆمارى عیراق.
به‌غدا - 20 ئادارى 2011