بارزانی: ده‌بێ هه‌موو حزبه‌كان سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن
هه‌ندێك له‌و خاڵانه‌ی كه مه‌سعود بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كوردستانی كرد: داوای پێداچوونه‌وه به بارودۆخی حكومه‌ت و چاكسازییه‌كی وه‌زاری بنه‌ڕه‌تی بكرێت,
لادان و خانه‌نشینكردن و گواستنه‌وه له هه‌موو دام و ده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان و پابه‌ند بوون به ته‌مه‌نی خانه‌نشینی و پله‌ی وه‌زیفی و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی راژه دابمه‌زرێت و كارا بكرێت و هه‌رچی دامه‌زراندن هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ساسی تونایی و دادپه‌روه‌ری بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌زكیه‌ی حزبی نابێ بمێنێ, چاودێری دارایی كارا بكرێت و ده‌ست له‌سه‌ر هه‌موو موخاله‌فاتێك دابنێ, كۆمسیۆنی نه‌زاهه به‌په‌له دابمه‌زرێت و داواكارم له په‌رله‌مان كه به‌په‌له ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی هه‌یه لایان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی نه‌زاهه‌ش ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی بكات, داواكاری گشتی به‌ته‌واوی بكه‌وێته كار‌و بێته مه‌یدان, هه‌رچی ته‌نده‌ر هه‌یه به شافافیه‌ت رابگه‌یه‌نرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌درێ به‌هیچ لایه‌نێك و هیچ كه‌سێك له‌به‌ر شوێنه‌كه‌ی یاخود ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی یا خزمایه‌تی یا له‌به‌ر هیچ هۆیه‌ك لیژنه‌یه‌ك دابنرێ بۆ چاودێری كردنی ئه‌و ته‌نده‌رانه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ ته‌نده‌ر بفرۆشێته‌وه, بودجه هه‌میشه به شه‌فافیه‌ت ئاماده بكرێ و بدرێته په‌رله‌مان, پێویسته هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتی و غازییه‌كان به شه‌فافی بێت, ته‌رخانكردنی زه‌وی كشتوكاڵی بۆ پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك ده‌بێت رابگیرێت و لێكۆلێنه‌وه‌ش له‌و پرۆژانه بكرێت كه پێشتر كراون, كۆمپانیا گه‌وره‌كان ئه‌بێت به‌شێك بكه‌ن به پشك و بیده‌ن به خه‌ڵك, كه‌رتی تایبه‌ت له دامه‌زراندنی گه‌نجه‌كانمان به‌شدار بێت و په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌تیش پابه‌ند بێت به زامن كردنی ئاینده‌ی ئه‌و گه‌نجانه وه‌كو خانه نشینكردن و مافی خانه‌نشینی, زۆر جار ده‌بیستم مه‌وادی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانی به‌سه‌رچوو و له خاڵی سنوری ده‌هێنرێته كوردستان, داواكارم و داوام له حكومه‌تیش كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌و مه‌سه‌له‌یه بكرێت و كێ هۆكاره ده‌بێ بدرێته دادگا چونكه ئه‌مه كارێكی زۆر ناره‌وایه, پێداچوونه‌وه به پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان بكرێت و رێوشوێنێك دابنرێت, لێكۆلینه‌وه له‌و پرۆژانه بكرێت كه ته‌واو نه‌كراون و یاخود یا كاریان تێدا كراوه, هه‌رچی زه‌وی به موساته‌حه دراوه لێكۆلێنه‌وه‌ی لێده‌كرێت و به‌پێی یاسا ئیجرائات ده‌كرێت, روتین له فه‌رمانگه‌كان نابێ بمێنێت و فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌بێ له خزمه‌تی خه‌ڵكه‌كه دا بن و به خێرایی ئیش و كاری خه‌ڵك راپه‌رێنن, ده‌بێ هه‌موو حزبه‌كان سه‌رچاوه‌ی دارایی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن به رۆژنامه‌كان و گۆڤار و كه‌ناله‌كانی ته‌له‌فزیۆنیشه‌وه, بۆ هیچ حزبێك نییه په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێك دروست بكات په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كان له رێگه‌ی حكومه‌ته‌وه ده‌بێت حزب ته‌نها ده‌توانێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزب دروست بكات, ده‌كرێ په‌رله‌مان به یاساكاندا بچیته‌وه و هه‌مواریان بكات و چی له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستاندا بێت ئه‌وه بكات, په‌رله‌مان كار بۆ یاسای ژماره 3ی ساڵی 2009 بكات هه‌روه‌ها حكومه‌ت به‌زووترین كات واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان رابگه‌یه‌نێت.
مه‌سعود بارزانی ئاماژه‌یدا: ئه‌مانه هه‌ندێك له‌و خاڵانه‌ن كه ده‌ست به‌جێ ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێ كردنیان پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی كردووه‌و به چاكسازی و زۆر شتی دیكه‌ش كراوه ئه‌مانه‌ش هه‌روه‌كو به‌ڵێنمان داوه 3 تا 4 مانگی دیكه به خۆتان ئه‌نجامه‌كانی ببینن.
سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ یه‌كخستنی له‌شكر و ئاسایش و ده‌زگاكانی دیكه و نه‌هێشتنی ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی وتی: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رێككه‌وتووین به‌رنامه‌یه‌كی رێك و پێك دابنێین و به ته‌ماین پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و به‌رنامه ته‌واو بكه‌ین هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی یه‌ك له‌شكر و یه‌ك ده‌زگای ئاسایش و هیچ ئاسه‌واری دوو ئیداره‌یی نه‌مێنێت.
ئومێدی خواست په‌رله‌مان هه‌رچی زووه ئه‌و یاسای ئاسایشه‌ی له به‌رده‌میانه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش ده‌ست به جێبه‌جێكردنی بكه‌ین.
روونیشیكرده‌وه: لیژنه‌یه‌ك له چه‌ند پسپۆرێك دروست ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی سكاڵا و پێشنیار هه‌یه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه یا له هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و پێشخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی, هیوادارم هاوكارییه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه‌یه بكرێت ئه‌و لیژنه‌یه‌ش راسته‌وخۆ سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌بێت.
دواتر رووی قسه‌ی له خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی شاری سلێمانی كرد پێی وتن: ئێوه خۆشه‌ویستی ئێمه‌ن و خوشك و برای ئێمه‌ن شانازیتان پێوه ده‌كه‌ین, خۆپیشاندانی ئێوه كارێكی ره‌وایه هه‌ر كه‌سێك هه‌ر میلله‌تێك كاتێ كه هه‌ست بكات غه‌دری لێكراوه داوای مافی خۆی بكات, چ له سلێمانی یا له هه‌ر شوێنێكی دیكه له كوردستان خه‌ڵكی ئێمه ده‌بێ ئازاد بێت به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا تكایه‌كی برایانه‌م له هه‌مووتان هه‌یه رووی شارستانی خۆتان پیشان بده‌ن مه‌هێڵن توند و تیژی رووبدات نه‌خۆپیشانده‌ران په‌نا ببه‌نه به‌ر توندوتیژی نه پۆلیس و ئاسایشیش ده‌ست به توندوتیژی بكه‌ن یا به توندوتیژی رووبه‌رووی خۆپیشانده‌ران ببنه‌وه.
مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی من بزانم شاری سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی له سیه‌كان و چله‌كان له كاتی كه رژێمی ئه‌و سه‌رده‌می عێراق به‌پێی ئه‌حكامی عورفی حوكمی ئیعدامی ده‌ركردبوو بۆ هه‌ركه‌سێك جامانه‌ی سووری له‌سه‌ر بێت له‌و سه‌رده‌مانه‌دا سلێمانی جامانه‌ی سووری پاراست و له باوه‌شی گرت من قه‌ت ناتوانم قه‌ناعه‌ت بكه‌م له 2011 له شاری سلێمانی خه‌ڵكی سلێمانی جامانه‌ی سوور بسوتێنن, ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه من دڵنیام بۆ فتنه بووه و كه‌سێكه دووره له سلێمانی و هه‌ر خودی خه‌ڵكی سلێمانی رێگه به‌و كه‌سانه ناده‌ن و جامانه‌ی سوور ده‌پارێزن و چونكه هیچ نه‌بێ كفنی هه‌زاره‌ها شه‌هید بووه.
له كۆتایی قسه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی سلێمانی وتی: تكای برایانه‌م له هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌یه جارێكی دیكه ده‌ڵێم توند و تیژی به‌كار نه‌هێت به‌رد باران كردن و سوتاندنی باره‌گای حزبه‌كان و په‌لاماردانی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت ئه‌مه روویه‌كی ناشارستانی پیشان ده‌دات, به‌ڵێ من تێده‌گه‌م له‌وانه‌یه زۆر كه‌سی واهه‌یه خوێن گه‌رمه و زۆری له‌دڵ دایه به‌ڵام ئه‌مه رێگه‌ی راست نییه رێگه‌ی راست ئه‌وه‌یه داوای خۆت بكه به‌ڵام په‌نا مه‌به به‌ر توندوتیژی, ئێمه هه‌موو برای یه‌كدین و كه‌س و كاری یه‌كدین, من خۆم حازرم له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێك دانیشم و سه‌ردانی هه‌ر كه‌سێك بكه‌م پێشوازی له هه‌ر كه‌سێك بكه‌م گوێ له ئێش و ئازار و داواكاریتان بگرم و حازریشم پشتیوانی له جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانتان بكه‌م چونكه ئه‌ركی منه ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمه هیچ منه‌تێكی تێدانییه به‌ڵام وه‌رن با قسه بكه‌ین له یه‌كتری تێبگه‌ین.
-PNA