خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل داناخرێت
له‌مباره‌وه به‌رپرسی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل \"وه‌عد ده‌روێش\"" وتی: له‌رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا خاڵی سنووری ئیبراهیم خه‌لیك 24 سه‌عاته كراوه ده‌بێت و داناخرێت و ئالوگۆڕه بازرگانییه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ر وه‌ك بۆنه‌و جه‌ژنه‌كانی دیكه.
وتیشی: له‌رۆژانی پشووی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا وه‌ك رۆژانی دیكه‌ی ئاسایی كاروباری ئه‌و خاڵه سنوورییه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت، نه‌ك هه‌ر ئالوگۆڕه بازرگانییه‌كان، به‌ڵكو هاتووچوونی گه‌شتیارانیش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا به‌شێوه‌ی ئاسایی خۆی به‌رده‌وامه و رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیارن دێنه كوردستان و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌چنه توركیا.
-PNA"