قوباد تاڵه‌بانی: داوای به جینۆساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ده‌کات له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا
له‌سه‌ره‌تادا به ده‌قیقه‌یه‌ك بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی هه‌له‌بجه کۆره‌که ده‌ستی پێکردوو دوای چه‌ند وته‌یه‌ك له لایه‌ن باڵیۆزی عێراق سه‌میر سومێده‌عی پێشکه‌ش کرا که تیایدا ئه‌وکاره نامرۆڤانه‌یه‌ی که له‌لایه‌ن رژێمی پێشووی سه‌دام ده‌رهه‌ق به گه‌ڵی کورد کراون هه‌رگیز نابێ له‌یادیان بکه‌ین و ناشبێت جارێکی تر دوباره ببێته‌وه.
دوا به‌دوای وته‌کانی جه‌نابی بالیۆزی عێراقه‌وه قوباد تاڵه‌بانی ووتارێکی پێشکه‌ش کرد‌و تیایدا ئاماژه‌ی به وه کرد که‌وا \" کاره‌ساتی هه‌له‌بجه و ئه‌نفاڵ که به‌سه‌ر گه‌ڵی کورد هاتووه پێویسته ولاتانی جیهان به جینۆسایدی کورد بیناسن و ناوی ببه‌ن، چونکه رژیمی پێشووی عێراق زۆر به‌شێوازی دڕندانه و نا مرڤانه له پیلان دارشتندابوون تا ناوی کورد بسرنه‌وه له ناو خاکی عێراق و جیهاندا.
کاره‌ساتێك که له بنه‌ره‌ته‌وه نه‌ده‌بوو ببێت له ڕووی مافی مرۆڤه‌وه به‌لام ئه‌وان نه‌ك به‌هه‌ڵبجه به‌لکو سه‌دان هه‌زار ژن و مناڵ و پیاوی بێ گوناهیان به‌زیندووی خاك به‌سه‌رو ئه‌نفالیان کردن.
نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ست خۆشی له ناوه‌ندی که‌ڵتوری عێراق کرد بۆ رێکخستنی ئه‌و یاده دڵته‌زێنه و هیوای خواست که به به‌رده‌وامی ئه‌و یادانه به‌رزو به‌نرخ رابگێرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی ئه‌مرۆ هه‌یه له کوردستان و عێراق به گشتی له سایه‌ی سه‌ری قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفاڵ هاتۆته کایه‌وه، بۆیه ئه‌رکی هه‌موو لایه‌کمانه که هه‌رگیزاو هه‌رگیز نابێت هه‌له‌بجه‌وئانفال له‌بیربکه‌ین.
به‌دوای وته‌کانی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم ، به‌رێز مایکل کۆربن جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کاروباری رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه‌ی رژێمی پێشووی عێراقی کردوو خه‌موو دڵته‌نکی وویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاشی به ئاماده‌بووان راگه‌یاند له‌باره‌ی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه و دووپاتیشی کرده‌وه ئه‌و جۆره کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر گه‌ڵی کورد هاتووه جیهان که‌مته‌رخه‌م بووه‌و نابێ جارێکی تر به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و کاره‌ساتانه دووباره بببنه‌وه‌و ئه‌بێ هه‌وڵ بدریت له سه‌رتانسه‌ری جیهان ڕێگری بکرێت له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و مافی ره‌وای میڵله‌تان.
له وته‌کانی به‌رێزجۆست هیلته‌رمێن به‌رێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له رێکخراوی ئینتیرناشنال کرایسیس گروپ که کاریان به‌ده‌نگه‌وه چوون و بشتیوانیه بۆ ئه‌و گه‌لانه‌ی که توشی ته‌نگومژی و کاره‌سات ده‌بن، به‌ریزیان له کاتی کاره‌ساتی ئه‌نفال له‌لایه‌ن رژێمی کۆنی عێراقه‌وه له رێکخراوی (هیومه‌ن رایتس واك ) بوو زانیاریه‌کی زۆری له‌سه‌ر ئه‌نفال کۆکردبووه به‌ناوی( جینۆساید له عێراق).
تیشکی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریه‌کان و هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی زۆر توندیشی له کۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی گرت که زۆر که‌مته‌رخه‌م بوونه به‌رمبه‌ر ئه‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنانه‌ی که به‌سه‌ر گه‌لی کورد هاتووه. هیوای سه‌رکه‌وتنیشی بۆ گه‌لی کورد خواست .
له یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به پیشه نگایه‌كو وێنه‌ی ڤیدێۆیی که له 3/16/2011 له لایه‌ن(ناوه‌ندی که‌ڵتوری عێراق له واشنتن دی سی) رێکخرابوو، به به‌شداری به‌رێزان باڵیۆزی عێراق (سه‌میر سومێدعی) و نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌مریکا (قوباد تاڵه‌بانی) و جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ کاروباری رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست (مایکل کۆربن ) و به‌رێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له ریکخراوی ئیتیرناشیناڵ کرایسیس گروپ (جۆست هیلتیرمێن) و ژماره‌یه‌ك له دبلۆماتو که‌سایه‌تی حکومی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا به‌رێوه چوو.
شایانی باسه، ژماره‌یه‌ك له که‌ناله ئاسمانیه‌کان رادیۆ جیهانیه‌کان ئاماده‌ی ئه‌و کۆره بوون. "