توركمانه‌كانی كه‌ركوك ئاماده‌نین سازش له سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بكه‌ن
گولاَن- ع. ا
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رێبوار تاڵه‌بانی ئاماژه به‌وه ده‌كات توركمانه‌كانی ناوئه‌نجوومه‌نی پارێزگا وتویانه سه‌رۆك كۆمارمان بده‌نێ سازشی له سه‌ر ده‌كه‌ین به‌لاَم ئاماده‌نین له سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا سازش بكه‌ین.
دوێنێ چوارشه‌ممه له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه رزگار عه‌لی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌رگای خۆ كاندیدكردنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌رووی ئه‌ندامه‌كانی كرده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا رێبوار تاڵه‌بانی رایگه‌یاند سه‌ره‌تا دوو توركمان خۆیان كاندید كرد به‌لاَم دواتر یه‌كێكیان خۆی كێشایه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو به‌ره‌كی نه‌كه‌وێته نێوان توركمانه‌كان.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن روونیشی كرده‌وه توركمانه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا رایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمارمان بده‌نێ سازشی له سه‌ر ده‌كه‌ین به‌لاَم ئاماده‌نین له سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك سازش بكه‌ین.
سه‌رچاوه: كوردی‌و