فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌كرێته‌وه
ته‌ڵار فائیق به‌رِێوه‌به‌ری گشتی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رِۆژنامه‌وانیدا كه له هوتێل رۆتانا هه‌ولێر به‌رِێوه‌چوو، رای گه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌مم به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه\".
روونیشیكرده‌وه\"" له ساڵی 2010دا له فرِۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر 454هه‌زار گه‌شتیار پێیدا تێپه‌رِیوون، كه تێیدا 7هه‌زار و 853گه‌شتی ئاسمانی تێدا ئه‌نجام دراوه، له‌لایه‌ن 13 هێڵی ئاسمانیه‌وه بۆ 23 ولاَت و شوێنی جیاجیا\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له ساڵی 2011 ده‌توانین پێشوازی له 600 هه‌زار گه‌شتیار بكه‌ین، هاوكات له‌ماوه‌ی چه‌ند رِۆژی داهاتوو هێڵی ئاسمانی توركیا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌كرێته‌وه.
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" سالاَنه ده‌توانین پێشوازی له 3ملیۆن گه‌شتیار بكه‌ین، فرِۆكه‌خانه‌كه 16 ده‌روازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ 6 پردی ئاسنی جێگیر له‌خۆده‌گرێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 365ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بۆ دروست كردنی ئه‌م فرِۆكه‌خانه‌یه ته‌رخان كرد\"""