لیژنه‌ی دیالۆگی نیشتمانی په‌رله‌مانی كوردستان داوای جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانی خۆپێشانده‌ران ده‌كات له حكومه‌تی هه‌رێم
هه‌ولێر _ سامان
لیژنه‌ی دیالۆگی نیشتمانی له په‌رله‌مانی كوردستان رای گه‌یاند، لیژنه‌كه‌یان پێشنیازی ئه‌وه ده‌خاته‌روو به ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆپێشانده‌ران به‌شداری له دیالۆگه‌كه بكه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم داواكارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات.
ئه‌حمه‌د وه‌رتێ ئه‌نجامی لیژنه‌ی دیالۆگی نیشتمانی له په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه ۆ لیژنه‌ی دیالۆگی نیشتمانی له په‌رله‌مانی كوردستانه دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا به‌ڵام هه‌روه‌ك كۆبونه‌وه‌ی دوێنێ له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆش دا نوێنه‌رانی خۆپێشانده‌ران ئاماده نه‌بوون\"".
له باره‌ی هۆكاره‌كانی ئاماده‌نه‌بوونیان روونیكرده‌وه\"" لیژنه‌كه‌مان داواكاریی به‌شداریی كردنی نوێنه‌رانی خۆپێشانده‌ران كردبوو بۆ به‌شداریی كردنی له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌مان، ئه‌و لیژنه‌ش به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌ڵامی ئێمه‌یان دایه‌وه به‌وه‌ی تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت به‌شداریی ناكه‌ین، له ماوه‌ی پێشووتر دا خۆپێشانده‌ران داواكارییه‌كی17خاڵیان خسته‌روو كه 11خاڵیان داواكاریی هه‌نووكه‌یی بوون ء داوای ده‌ست به جێ جێ به‌جێ كردنی كراوه‌ء 6خاڵیش داواكاریی بنه‌رِه‌تی بوون، بۆیه نوێنه‌ری خۆپێشانده‌ران مه‌رجی ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه هه‌نووكییه‌كان جێ به‌جێ نه‌كه‌ن به‌شداریی له كۆبونه‌وه‌ی دیالۆگی نیشتمانی ناكه‌ن\"".
وتیشی\"" له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرِۆی لیژنه‌كه‌مان ئه‌ندامان گه‌یشتنه ئه‌و بۆچوونه‌ی جه‌خت له سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه هه‌نووكیه‌كان جێ به‌جێ بكات و زه‌مینه سازی بكات بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی دیالۆگی نیشتمانی، له به‌ر ئاماده‌نه‌بونی نوێنه‌ری فراكسۆنی گۆرِانیش نه‌مانتوانی ئه‌و داواكارییه به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان بدات، هه‌ر كاتێك به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان دا ئه‌وانیش ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی بكه‌ن \""."