سەرۆك وەزیرانی توركیا كونسوڵگەی وڵاتەكەی لە هەولێر كردەوە

سەرۆك وەزیرانی توركیا كونسوڵگەی وڵاتەكەی لە هەولێر كردەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم بەئامادەبوونی هەریەك لە مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك وەزیرانی توركیا، كونسوڵگەی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان لە شاری هەولێر كرایەوە.

لە رێوڕەسمی كردنەوەی كونسوڵگەكەدا بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و توركیا ئامادە بوون، سەرۆك وەزیرانی توركیا لە گوتەیەكدا رای گەیاند، ئەمڕۆ رۆژێكی مێژوویییە بۆ عێراق بەهەموو پێكهاتەكانیەوە.

هەروەها گوتی \"لەگەڵ كردنەوەی كونسوڵگەی توركیا، بانكی نێودەڵەتیی توركیاش كرایەوە و لە داهاتوویەكی نێزیكدا بانكی كشتوكاڵیی توركیاش دەكەینەوە\"".

ئاماژەی بەوەش دا بیرۆكەیەك هەیە بەوەی پێدانی ڤیزە لە نێوان عێراق و توركیا نەمێنێ و كار بۆ نەهێشتنی ڤیزە لە نێوانماندا دەكەین، لە ئێستەشدا رۆژانە 500 ڤیزە بەهاووڵاتییانی عێراقی دەدرێت بەمەبەستی سەردانی توركیا.

ئەوەشی گوت \""لێرەوە سوپاسی جەنابی مەسعوود بارزانی دەكەم بۆ خستنەڕووی هاوكاری بەمەبەستی گەیشتنمان بەم رۆژە، هاوكات سوپاسی هەریەك لە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ئەحمەد ساڵح دەكەم\""."
Top