ئەزموون خەڵاتی باشترین دیزاینی پۆستەری لە توركیا بەدەست هێنا

ئەزموون خەڵاتی باشترین دیزاینی پۆستەری لە توركیا بەدەست هێنا

پۆستەری فیلمی سینەمایی «ئەزموون» خەڵاتی باشترین دیزاینی پۆستەری لە چلـەمین پێشانگای دیزاینی گرافیك لە «توركیا» بەدەست هێنا، كە لەلایەن هونەرمەندی گرافیست «ئۆندێر سكیپ دۆندەر»Önder Sakıp Dündar دیزاینی بۆ كراوە.

پۆستەری فیلمی سینەمایی «ئەزموون» The Exam چوارەمین فیلمی بڵندی سینەماكاری كورد «شەوكەت ئەمین كوركی»یەو لە بەرهەمهێنانی «مەمەد ئەكتاش»ـە و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەرە، لە بەشی پێشبڕكێی چلەمین خولی پێشانگای دیزاینی گرافیك GMK لە وڵاتی «توركیا» بەشداریی كرد و، خەڵاتی باشترین دیزاینی پۆستەری ئەم كارە هونەرییە بە هونەرمەندی گرافیست «ئۆندێر سكیپ دۆندەر» Önder Sakıp Dündar دیزاینەری ئەم پۆستەرە بەخشرا.

ئەزموون خەڵاتی باشترین دیزاینی پۆستەری لە توركیا بەدەست هێنا

فیلمی سینەمایی «ئەزموون» بەرهەمی كومپانیای «میتوس فیلم»ی بەرلین و كومپانیای «مەستی فیلم»ی سلێمانی، كە بە پاڵپشتیی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرهەم هاتووە، لەلایەن كۆمپانیای نێودەوڵەتیی ئەڵمانی «ئارت هوود» ArtHood لە ئاستی جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

Top