كوردایه‌تی و به‌رپرسیاریه‌تیی به‌كرده‌وه ..
قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان كه به‌رهه‌می شۆڕش و خه‌باتی بێ‌وچان و ده‌ریاییه‌ك خوێنی شه‌هیدان و ماندووبوونی ماندوونهنناسانهی پێشمه‌رگه و كوردپه‌وه‌رانه و نیشتیمانپه‌وه‌رانه و دڵسۆزانه ، له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ته‌مه‌نییدا ، ئه‌و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنانه‌ی دوای ڕاپهرینیه شكۆمه‌نده‌كه‌ی به‌هاری 1991 به‌ده‌ستهاتوون، به‌رهه‌می هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه .لهپێشمهرگهیهك تا دایك و باوكێك كه منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان په‌روه‌رده بكه‌ن. به‌ڵام پارێزه‌ری راسته‌قینه و داهێنه‌ری گه‌وره‌ی كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیر و شارستانی، كوردستانێكی جیاواز له‌چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه بۆ بونیاتنانی داهاتویه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌ی ئێستا و دوارۆژ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی دونیای جوانی داهاتووی كوردستانی به‌چاوی پڕ له ئومێده‌وه ده‌بینی.
نزیكه‌ی نیوه سه‌ده‌یه ، هه‌ندێك حیزب و لایه‌ن ته‌واو به ڕووكه‌شی كوردانه و دروشمی گه‌وره و به فه‌رمانی دوژمنان و داگیركه‌ران رۆڵه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه و نیشتیمانه چه‌واشه و فڕیوو ده‌ده‌ن ، له پێناو به‌رژوه‌ندییه تایبه‌ت و حزبییه‌كانیان و جێبه‌جێ كردنی مه‌ڕامه شوومه‌كانیان به هه‌موو شێوازێكی جه‌سته‌یی و رۆحی و فیكری سوودیان لێوه ده‌گرن و دژی بزاڤی راسته‌قینه‌ی كوردایه‌تیی و له پێناو جێبه‌جێكردنی نه‌خشه‌ی شوومی ناحه‌زانی خه‌بات و تێكۆشانی كوردایه‌تیی به‌كاریان دێنن .
ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی كه له ژێر سایه‌ی كوردایه‌تیی خۆیان شاردۆته‌وه و هه‌ر رۆژێك به جۆرێك وسیناریۆیهك و به میدیایی پڕچه‌ك له فیكری چه‌واشه‌كاری و تیرۆر هه‌وڵی لێدانی شانازیی و بیر و باوه‌ری كوردانه‌مان ده‌ده‌رێت ، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێرش و پهڵاماردانانه له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوو تا دێت چڕتر بوونه‌ته‌وه، ئه‌م 10 ساڵه‌ی دواییش له دروشم و نارٍهزایی و خۆپیشاندانه ساخته‌كان و هێرشی ناڕه‌وا و په‌ڵامار دانه تیرۆرییستهكان له رووی راگه‌یاندن و تیرۆركردنی فیكری له دژی خه‌ڵكی كوردستان و به سوودی نه‌یارانی كوردستان به روون و ئاشكرایی هه‌ستی پێكراوه ، به‌تایبه‌ت له‌و ساته‌وه‌خته هه‌ستیارانه‌ی كه گه‌ل و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خه‌رێكی به‌رگریكردن و پاراستی خاكی كوردستان بوون ئه‌و پهڵاماردانانهی نه‌یاران و ئه‌و حیزب و لایه‌نانه و میدیا و راگه‌یاندنه‌كانیان زیاتر هێرشهكیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان له پێناو لاوازكردنی پێگه‌ی كوردستان چرٍتر ده‌كرده‌وه .
دواتر به بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیارییه‌تییه‌ك له سه‌ختترین كاته‌كاندا به ئه‌ستۆ بگرن بێ باكانه ، شانه‌یان به‌تاڵ ده‌كرد و به‌رده‌وام بوون له سه‌ر هێرش و چه‌واشه‌كاری و چاوساغی بۆ دوژمنان و نه‌یاران له پێناو لاوازكردنی هه‌ستی كوردپه‌وه‌رانه و نیشتمانپهوهرانهی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌مان و به‌تایبه‌ت حكومه‌تی كوردستان و قه‌واره‌كه‌ی كه به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و ماندووبوونی پێشمه‌رگه و گشت دڵسۆزانه ..
له به‌رامبه‌ردا ، پارتی دیموكراتی كوردستان به رابه‌رایه‌تیی سه‌رۆك بارزانیی و ئینجا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌تی كوردستان و لایه‌نه نیشتیمانپه‌وه‌ره‌كان ، زۆر بوێرانه و به‌رپرسیارانه به‌رامبه‌ر ڕه‌شه‌با و پیلانگێری دوژمنان و بهكرێگیراوانهكانیان وه‌ستانه‌وه ، خه‌ون و مه‌رامه‌كانیان و ئاغاكانیان له گۆرنا ، ئه‌و تاقم و حیزبانه كه له ژێر سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه و ئازادی كوردستان په‌ڵاماری خه‌بات و ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌ده‌ن ، به درێژایی مێژوو هیچ كاتێك هه‌ستیان به به‌رپرسیاریه‌تیی نه‌كردووه ته‌نها كاریان دروسكردنی بێ ئومێدی و چه‌واشه‌كاری و درز‌و ناكۆكیكی نانه‌وه كه ئه‌وه‌ش هه‌مان ستراتیژی و خه‌ونی دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستانه كه ده‌ه‌یان ساڵه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی كورد نه‌گاته به ئامانجه‌كانی خه‌ونی پێوه ده‌بینن ، به‌دڵنییاییه‌وه ، سه‌ركه‌وتن بۆ دڵسۆزان و نیشتیمانپه‌وه‌رانه و شكست و ریسواییش بۆ به‌كرێگیراو و خۆ فرۆشانه و كوردستانی به‌هێزیش به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه ..