میلا: ئەنجلینا جولی دەرفەتی زیاتری پێ دراوە

میلا: ئەنجلینا جولی دەرفەتی زیاتری پێ دراوە

لە ساڵی 1975 میلا جۆڤۆڤیتش كە بە رەگەزنامە ئەمریكییە، كە لە پایتەختی ئۆكرانیا لە دایكێكی رووسی و باوكێكی پزیشكی سربی لەدایكبوو، هەر زوو بەرەو لەندەن رایان كرد، ئینجا بۆ لۆس ئەنجلۆس، لەوێ درێژەی بە خوێندن دا بەر لەوەی ببێت بە مۆدێل، دواتر بۆ چەند ساڵێك وانەی لە سەمای باڵیی وەرگرت و لە هەمان كاتدا دەستی بە كاری نواندن كرد.

سەبارەت بەو فیلمانەی كە تێیدا ماندوو دەبێت و پێویستیان بە توانای جەستەیی زۆر هەیە، میلا دەڵێت: ئەمە زیاتر پەیوەستە بە توانای جەستەیی خۆمەوە، چونكە ئەگەر كەمێكیتر قەڵەو بوومایە، ئەوا دەرفەتی زیاترم بۆ دەڕەخسا تا لە فیلمەكانی ئەكشن و درامادا رۆڵم پێ بسپێردرێ، من پێشوازی لە هەموو ئەو رۆڵانە دەكەم كە پێشكەشم دەكرێن، بێ ئەوەی گرنگی بە جۆری رۆڵەكان بدەم، راستە من زۆر رۆڵی درامیم نەبینیوە، بەڵام ئەمە بۆ من گرنگ نییە، بەڵكو گرنگ ئەوەیە ئەو كارەی ئەنجامی دەدەم تێیدا سەركەوتوو بم، تەنانەت ئەگەر گشت رۆڵەكانم ئەكشن بن، هەموو رۆڵەكان مایەی شانازین بۆ من، زۆر لە خانمە ئەكتەرەكان هەن كە ناتوانن رۆڵەكانی من ببینن ئەگەرچی لە دڵەوە حەز دەكەین بیان توانیبا بەشداریی تێدا بكەن، بەڵام زۆر كەم لە ئافرەتەكان دەتوانن ئەم رۆڵانە ببینن، بۆ نموونە ئەنجلینا جۆلی كە من سەرسامم بە رۆڵەكانی و دەتوانێت لە یەك كاتدا رۆڵی درامی، یان ئەكشن ببینێت، منیش دەتوانم ئەمە بكەم، بەڵام ئەنجلینا دەرفەتی زیاتری پێ دراوە.

میلا: ئەنجلینا جولی دەرفەتی زیاتری پێ دراوە
Top