بۆچی نەخۆشانی خەمۆكی تووشی نۆرەی تووڕەبوون دەبنەوە؟

بۆچی نەخۆشانی خەمۆكی تووشی نۆرەی تووڕەبوون دەبنەوە؟

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا هاتووە كە هۆكاری سەرهەڵدانی نۆرەی تووڕەبوون لە كەسانی تووشبوو بە خەمۆكیدا، تا ئێستا بە تەواوی نەزانراوە، هەروەها لە لێكۆڵینەوەیەكی دیكەی زانكۆی كۆلۆرادۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا ئاماژە بەوە كراوە كە نەخۆشانی خەمۆكی زوو تووڕە دەبن و، شتەكانی دەوروبەریان ناشكێنن و تێكی نادەن، بەڵكو هەندێك جار لە خەڵك دووردەكەونەوە، یان بە جەستە نەخۆش دەكەون. بۆ كەمكردنەوە و كۆنتڕۆڵكردنی نۆرەی تووڕەبوون لە تووشبووانی خەمۆكیدا، پێویستە كە پەیڕەوی ئەم هەنگاوانە بكرێت: هەڵكێشانی هەناسەی قووڵ، خۆڕاهێنان لەسەر خۆخاوكردنەوە Relaxation، هەوڵدان بۆ بە سادە وەرگرتنی هەموو شتەكان، هەوڵدان بۆ هێوربوونەوە و هێمنبوونەوە لە كاتی پەیوەندیكردن لەگەڵ كەسانی دەوروبەر لە كاتی تووڕەبووندا، هاوكات لەگەڵ زیاد بیركردنەوە بەر لە گوتن و گوێگرتن لە لایەنەكانی دیكە تا كۆتایی، بەكارهێنانی گاڵتە و گەپ، كە هاندەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووڕەبوون و سووككردنی شتەكان، گۆڕینی شێوەی بیركردنەوە بە مەبەستی زیاتر لۆجیكانە مامەڵكردن لەگەڵ هەر پێشهاتێكدا، بۆنموونە: لەجیاتی گوتنی «ئەمە كارەساتە، هەموو شتێك تێكچوو» وا باشترە كە بووترێت «ئەمە كۆتایی جیهان نییە و تووڕەبوون هیچ شتێك چارەسەر ناكات».

 

Top