ئەو هۆكارانەی پیربوون تاودەدەن

ئەو هۆكارانەی پیربوون تاودەدەن

پیربوون Aging بریتییە لە چەند گۆڕانێكی فسیۆلۆژی لە لەشدا، پرۆسەیەكی حەتمی و ئاڵۆزە، بەڵام خێراییەكەی لەبەر چەند هۆكارێك لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە جیاوازە. بەهەرحاڵ، ئەو هۆكارانەی كە كرداری پیربوون تاودەدەن بریتین لە: كەم خەوی كە هاندەرە بۆ زووتر دەركەوتنی لۆچ و خاوبوونەوەی پێست، جگەرەكێشان كە جگە لە زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە هاندەرێكی بەهێزە بۆ شۆڕبوونی پێست و زوو دەركەوتنی لۆچەكان لە ڕێگەی كەمكردنەوەی هاتووچۆی خوێن بۆ پێست و كەمبوونەوەی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین لە پێستدا، بەركەوتنی زیاد بە تیشكی خۆر، چونكە تیشكی سەرووی وەنەوشەیی پرۆتینی كۆلاجینی پێست تێك دەشكێنێت، وشكبوونی پێست، خۆراكی ناهاوسەنگ كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و شەكرە و نەخۆشیی دیكە بەرزدەكاتەوە، ئەنجام نەدانی مەشقی وەرزشی لەوكاتەی كە مەشقی وەرزشی هاندەرە بۆ بەهێزكردنی ماسوولكەكان و باشتركردنی مەزاج و سوودی دیكە كە پیربوونی پێست دوا دەدەخەن، دووركەوتنەوە لە كۆمەڵ یان هەڵبژاردنی ژیانی تەنیایی كە ئەگەری تووشبوون بە پەستی و خەمۆكی زیاد دەكات كە هۆكارن بۆ زووتر پیربوونی پێست، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كە گرفتەكانی پەیوەست بە تەمەن سەختتر دەكات، زیاد گرژكردنەوەی ماسوولكەكانی دەموچاو لەكاتی سەیركردن یان لەكاتی كاردانەوە دەروونییەكاندا، هەروەها بەسەرنەكردنەوەی تەندروستی و ئەنجام نەدانی چەند پشكنینێكی دەوری، بەتایبەتی پێوانەی ئاستی كۆلیسترۆڵ و شەكری خوێن كە پێویستە ساڵانە ئەنجام بدرێن پاش تەمەنی 50 ساڵی

Top