توندوتیژی دژ به ئافره‌تان و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك
توندوتیژی دژی ئافره‌تان دیارده‌یه‌كی جیهانییه و له ئێستادا هه‌موو میدیاكانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، كه كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی كلتووری و كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی و ئابووری له پشته، ئه‌گه‌رچی به‌و پێیه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تات كات و شوێنی تایبه‌تی نییه و هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی چ كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان و چ كۆمه‌ڵگه دواكه‌وتووه‌كان ده‌گرێته‌وه، ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا له‌لایه‌ن باوك و برا و هاوسه‌ر و كه‌سوكاری نزیكییانهوه وه‌كو خاڵ و مام و ئامۆزا و ته‌نانه‌ت خاڵۆزایشهوه ڕووبه‌ڕووی توندووتیژی ده‌بنه‌وه. به‌پێیی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ وناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی توندوتیژی دژی ئافره‌تان جگه له‌وه‌ی كه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ وخراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ئافره‌ت وه‌كو تاك كاریگه‌ری زۆرخراپ ومه‌ترسیداری له‌سه‌ر ته‌ندروستی خێزان و كۆمه‌ڵگا ده‌بێت. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه شیرازه‌ی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ش لێك بترازێن.
شێواز‌و ڕه‌هه‌نده‌كانی توندوتیژی دژی ئافره‌تان:
1-توندوتیژی جه‌سته‌یی / به‌هه‌ر جۆره توندوتیژییه‌كی فیزیكی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان وه‌كو لێدان و سووتاندن و برین وكوشتن له‌م جۆره توندوتیژییانه‌دا ئاسه‌واری توندوتیژی به‌ته‌واوی به‌جه‌سته‌ی كه‌سی قوربانییه‌وه دیاره، به‌پێی نوێترین ئاماره‌كان 25/% ئافره‌تانی كۆی جیهان ڕووبه‌رووی ئه‌م جۆره توندوتیژییه ده‌بنه‌وه و ژنان له ترسان یان له‌به‌رشه‌رم باسی لێووه ناكه‌ن و زیاتر بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، هه‌ندێ جار ئافره‌تان وابیرئهكهنهوه كه ڕه‌نگه ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ره‌كانیان له نێو خێزاندا یان له‌نێو كه‌سوكاریان به‌باشی به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندبێت، بۆیه توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت .
2-توندوتیژی ده‌روونی/ هه‌ندێكجار توندوتیژی ده‌روونی یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی زیادبوونی ئاماره‌كانی توندوتیژی كه به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان ده‌كرێت كه به شێوازێكی نه‌رێنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی ئافره‌تان دروست ده‌كات كه هه‌ندێك جار به به‌كارهێنانی وشه‌ی نه‌شیاو و شكاندنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌دا كه ده‌بێته هۆی برینداركردن وكه‌مكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی ئافره‌تان له خێزاندا و كه‌مكردنه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبوونی ئافره‌تان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا. به پێێی وته‌ی به‌شێك له پزیشكان ئه‌م جۆره كه‌سانه زیاتر بیر له خۆكوشتن و خۆسووتاندن ده‌كه‌نه‌وه .
3-توندوتیژی خێزانی/ باوترین شێوه‌ی توندوتیژییه كه به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان ده‌كرێ به‌كۆمه‌ڵێك بیانووی پڕوپووچ و دواكه‌وتووانه به‌ره‌و ڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، دڵپیسی یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان و هه‌ندێك جار نه‌زۆكیش ده‌توانێت هۆكارێك بێت بۆ توندوتیژی دژی ئافره‌تان، گیرۆده‌بوونی پیاوانیش به ماده سڕكه‌ره‌كان و بێكاری پیاوان و توڕه‌بوون و ناهۆشیاری پیاوانیش خۆی هۆكارێكه بۆ توندوتیژی .
4-هۆكاری كه‌سی / هه‌ندێك هۆكاری كه‌سی هه‌یه كه ده‌بێته هۆكاری زیادبوونی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان وه‌ك نه‌بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز كهوابكات ئافره‌تان ئه‌و ترسه‌ی كه له هاوسه‌ر و پیاوانی تر یاخود قسه‌ی كۆمه‌ڵگه هه‌یه‌تی ڕووبه‌روویان ببێته‌وه، هه‌ندێكیش له ئافره‌تان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا تووشی كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه ده‌بنه‌وه، له هه‌رشتێك كه لێیان بكرێت له‌سه‌ر شێوازی گۆڕینێ جل وبه‌رگ بێت یاخود شێوازی قسه‌كردن یان شێوه و شكڵی. هه‌ر كاتێك ئافره‌ت كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی نه‌بوو و نه‌یتوانی رووبه‌رووی ئه‌م شتانه ببێته‌وه، ئه‌وا له كۆمه‌ڵگه‌دا ڕووبه‌ڕووی زۆرترین توندوتیژی ده‌بێته‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا و پشت له هه‌موو ئه‌و مافانه ده‌كات كه پێویسته به ده‌ستی بهێنێت .
5-توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی /زۆرجار به بیانووی لادان له نه‌ریتی باو باپیران و له‌كه‌داركردنی شه‌ره‌ف و نامووسی خێزان و هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو و ئابڕوو به‌رانه ئافره‌تان له‌لایه‌ن باو ك و براو هاوسه‌رو كه‌سوكاره‌وه تووشی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، هه‌ندێ جار ئافره‌تان به توندی ده‌كه‌ونه ژێرچاودێری و هه‌موو ئازادی و سهربهستییهكهیان لێ زه‌وت ده‌كرێت و به‌زۆر به‌شوودان و به‌زۆر جلووبه‌رگی تایبه‌ت له‌به‌ركردن و بێ به‌ری كردن له‌میرات و بێبه‌شكردن له خوێندن و كاركردنی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه ده‌چنه ناو چوارچێووه‌ی توندوتیژی كۆمه‌ڵایه‌تی .
6-توندوتیژی ئابووری له‌م جوره توندوتیژیه‌دا ئه‌و ئافره‌تانه ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵ كار ده‌كه‌ن و هه‌رچه‌ند شانبه‌شانی پیاوان كارده‌كه‌ن به‌ڵام حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌مه و زۆرجار له‌لایه‌ن بهرێووبهر یان هاوكار چ له‌لایه‌نی جه‌سته‌یی یان ده‌روونی توندوتیژیان به‌رامبه‌رده‌كرێت، یان له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان یان كه‌سوكاریانه‌وه به توندترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ .
كۆمه‌ڵێك كردارهه ن به توتدووتیژی خێزانی داده‌نرێت له‌وانه
1-زۆرلێكردن له هاوسه‌رگیری
2-به‌شودان له‌بری خوێن
3-ته‌ڵاق دان به‌زۆر
4-ناچاركردنی تاكه‌كانی خێزان له‌سه‌ر وازهێنان له فه‌رمانبه‌رێتی یان كاره‌كه‌ی
5-بڕینی په‌یووه‌ندی خزمایه‌تی
6-ناچاركردنی منداڵ لهسهركاركردن ووازهێنا ن له خوێندن
7-له‌باربردن به‌كاریگه‌ری
8-خۆكوشتن به‌كاریگه‌ری
9-لێدانی تاكه‌كانی خێزان و منداڵان به هه ر بیانویه‌ك بێت .
چاره‌سه‌ر /
1-خوێندنی وانه‌یه‌ك تایبه‌ت كه بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت بێت به‌لێبورده‌یی وله‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زاوه دابنێریت و له‌ته‌واوی قۆناغه‌كانی خوێندن بخوێندرێت .
2-هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌ڕێگای پیشاندانی فیلم و شانۆ و كردنه‌وه‌ی كۆڕ‌و دیبه‌یت وسیمینارلهسهر ئه‌م بواره .
3-په‌یڕه‌و كروونی یاسای پاداشت و سزا پاداشت بۆكه‌سی لێبورده و سزایش بۆكه‌سی توندووتیژكه به شێوه‌یه‌ك بیت له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ دا بگونجێت
بێلان ڕۆژبه‌یانی