مەکسیک؛ ڕزگارکردنی ٥٠ منداڵی کۆچبەر لە ناو بارهەڵگرێک

مەکسیک؛ ڕزگارکردنی ٥٠ منداڵی کۆچبەر لە ناو بارهەڵگرێک

 

 

دەسەڵاتدارانی مەکسیک بارهەڵگرێکیان ڕاگرت کە نزیکەی ٧٠ کۆچبەری گواتیمالایان هەڵگرتبوو.

دامەزراوەی نیشتمانی کۆچبەری مەکسیک ڕایگەیاند: 50 منداڵی بێ سەرپەرشت لەم بارهەڵگرەدا هەبوون لەگەڵ 20 کەسی پێگەیشتوو لە گواتیمالاوە چووبوونە سنووری ئەمریکا.    

ئەفسەرەکان بارهەڵگرەکەیان لە خاڵێکی پشکنین لە ویلایەتی چیهواهوای لە باکووری مەکسیک کە هاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاشكرا كرد، ئەم منداڵانە هەموویان تەمەنیان لە نێوان ١٤ بۆ ١٧ ساڵە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سنوورەکانی مەکسیک هەمیشە شوێنی مەبەستی هەزاران کۆچبەری هەژارن لە ئەمریکای لاتینەوە بۆ گەیشتن بە ویلایەتە یەکگرتووەکان.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top