ژمارەی کوژراوانی هێرشە خۆکوژییەکەی سەر مزگەوتی پێشەوا گەیشتە 92 کەس

ژمارەی کوژراوانی هێرشە خۆکوژییەکەی سەر مزگەوتی پێشەوا گەیشتە 92 کەس

 

سەرچاوەکانی نەخۆشخانەکان لە پاکستان پشتڕاستیان کردەوە کە ژمارەی کوژراوانی هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێ بۆ سەر مزگەوتێکی پێشەوا گەیشتە ٨٣ کەس.

بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان لە کاتی نوێژی نیوەڕۆدا، خۆکوژێک لە مزگەوتێکی پێشەوا گەیشتە ڕیزی یەکەمی نوێژی جەماعەت و خۆی تەقاندەوە. لەم هێرشەدا تا ئێستا ٩٢ کەس کوژراون کە بەشێکیان پۆلیسن. لەم ڕووداوەدا زیاتر لە ١٥٠ کەس بریندار بوون کە ٥٧ کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

لە هەمان کاتدا، تاریکی تاڵیبان کە چەندین جار ناوچە جیاجیاکانی پاکستانی بۆردومان کردووە، بەشداریی لەم هێرشەدا ڕەتکردووەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top