چەندووشەێکی وەفاداری لەیادی شه‌هید (مەلاعبداللەپەلپیتانی )

چەندووشەێکی وەفاداری لەیادی شه‌هید (مەلاعبداللەپەلپیتانی )

لەکارە تیرۆرستیەکەی ١ی شوباتی ٢٠٠٤ کۆمەلێک کەسایەتی سیاسی وئیداری وئەمنی وئایینی شەھیدوبرینداربوون،لەنێوانیاندا کەسایەتی ئایینی ونیشتیمانپەروەر مامۆستامەلاعبداللەپەلپیتانی شەھیدبوو ،
ڕەنگە نووسین دەربارەی کەسایەتییەکی وەک مامۆستامەلاعبداللەپەلیتانی، کارێکی ئاسان نەبێت،ئەستەمە بتوانم پێناسەی بکەم ،نەخاسمەبۆمن کەھەرلەسەرەتای خوێندنمەوەلەقۆناغی ناوەندی تاشەھید بوونی لەنزیکەوەلەخزمەتی دابووم ،بۆیەش یادویادەوەری لەھزروبیرمانداھەردەمێنێ،و ئەستەمەلەبیربکرێت،

ئەم ساڵیادەم بەدەرفەتم زانی وەک وەفاێکی بچووک بەچەنددێرێک ھەڵوەستەلەسەرچەندوێستگەێکی ژیانی کەسایەتی مامۆستای شەھید بکەم ،

*مامۆستای شەھید زاناێکی
ناوداروپرلەزانست وزانیاری بوو،ھەمووتەمەنی خۆی بۆخزمەتکردنی ئایینی ئیسلام وخوێندنی ئایینی تەرخانکردبوو،چەندان فەقێ ومەلا لەلای پێگەیشتوونەتاشەھیدبوونی بەرێوەبەری قوتابخانەی ئایینی لەپارێزگای ھەوڵێربوو،حوجرەکەی لەمزگەوتی سپی ھەمیشە ئاوەدان بووبەفەقێ ،لەکاتی ووتنەوەی وانەکاندازۆربەکەمی سەیری کتێبی دەکرد،

* نموونەی مەلای نیشتیمان پەروەروپێشکەوتوخوازوبەتواناوکراوە بوو، ودڵسۆزی کوردستان بوو، لەپێناوی ئازادی کوردستان ماندووبونێکی زۆری بینیوە،لەشۆرشی ئەیلوولی مەزندا بەشداربوو ، لەنزیکەوەبەدیداری جەنابی بارزانی نەمر گەیشت بوو سەرسام بووبەکەسایەتییەکەی،ھەمیشەلەکۆرودانیشتنەکانیدا باسی دەکرد ،ساڵانێک،ھەرلەبەرلێھاتووی وئاست بەرزی زانستەکەی کرایە بەرێوەبەری پەیمانگای ئیسلامی لەژێردەسەلاتی شۆرشی ئەیلوول لەگەلالەی باڵەکایەتی ،لەرێگای کوردایەتیدائازارونەخۆشێکی زۆری بینیوەماوەێکیش لە ئاوارەیی ژیانی بردۆتەسەر...

*خاوەن خامێکی رەنگین ونووسه‌رێکی بەتوانابوو چه‌ندین به‌رهه‌می چاپكراوی ھەیە‌،لەئێستادا سوودێکی زۆریان ھەیەبۆکۆمەلگا...

*کەسایەتێکی بەهەڵوێستی مەردانەبوو،بەتایبەت لەووتارەکانی رۆژانی ھەیینیدا، ئەمەوایکردبوو ھەفتانە خەلک بەتامەزرۆیەوە بێنە مزگەوتی سپی و گوێ لەووتارەکانی بگرن ،هەموو لایەک ڕێزیان دەگرت و حیساب بۆ ئامۆژاری و قسەکانی دەکرا.

* کەسایەتێکی میانرەووئاشتیخوازبوولەبواری ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی وبڵاوکردنەوەی بیری میانرەوی ، وەک ھێماێک بۆئاشتی وخۆشەویستی وبەیەکەوەژیان وبەھابەرزەکانی مرۆڤدۆستی سەیردەکرا...

*کەسێکی خۆنەویست وخۆشمەشرەب بوو
ھەمیشەمرۆڤ حەزی دەکردلەدانیشتنەکانیدابەشداربێت ،بۆیەش خۆشەویست ورێزلێگیراوی ھەمووچین وتوێژەکان بووە ،

*پرۆژەیەکی بەرفراوانی خزمەتکردن بوو لەشێوەی پرۆژەیەکی خێرخوازی ھەرکەسێک ھانای بۆھێنابا، بەبێ ئومێدی نەدەگەرایەوەولەلای جێگای دەبوەوە،حوجرەکەی لەناومزگەوتی سپی ھەمیشەئاوەدان وقەرەباڵغ بوو،تاشەھیدبوونی درێغی نەکرد لەبەھاناچوونی خەلک ...

لەدوماھیداراستەمامۆستا بەئاواتی خۆی گەیشت وپڵەی شەھادەتی وەرگرت بەلام بۆھەمیشە ناوی بەنەمری دەمێنێتەوەویادی بەخێر دەکرێتەوەھەروەکوشاعیری گەورەی گەلەکەمان حاجی قادری کۆیی دەڵێت

مەرگ و ژین میسلی سێبەر و تاوە
ئەوەی باقی بمێنێ ھەر ناوە

بەدلنیاوەناوویادی مامۆستامەلاعبداللەپەلپیتانی ھەرباقی ماوەودەمێنێ

ڕۆحی پاکی شاد و یادی ھەمیشە شکۆدار،

Top