ئۆزبەکستان خزمەتگوزاری گواستنەوەی شەمەندەفەر بۆ ئەفغانستان ڕادەگرێت

ئۆزبەکستان خزمەتگوزاری گواستنەوەی شەمەندەفەر بۆ ئەفغانستان ڕادەگرێت

 

 

ئیدارەی هێڵی ئاسنی دەوڵەتی ئۆزبەکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە ئۆزبەکستان لە ١ی شوباتەوە بۆ ماوەیەکی کاتی خزمەتگوزاری گواستنەوەی شەمەندەفەر بۆ ئەفغانستان ڕادەگرێت، چونکە کابول پابەند نییە بە چاککردنەوەی تەکنیکی لەکاتی خۆیدا.   

لە بەیاننامەی هێڵی ئاسنی دەوڵەتی ئۆزبەکستاندا هاتووە، پێشتر لایەنەکان ڕێککەوتبوون لەسەر ئەنجامدانی کاری چاککردنەوەی تەکنیکی هێڵی ئاسن تا ١ی شوباتی ٢٠٢٣.

هەروەها جەخت لەوە دەکرێتەوە کە پێویستە لایەنەکان گرێبەستێکی نوێ بۆ کارپێکردن و چاککردنەوەی هێڵی ئاسنی حەیرتان-مەزار شەریف واژۆ بکەن.

بەپێی زانیارەییەكان ئەم هێڵە شەمەندەفەرە 75 کیلۆمەترییە لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2010 دروستکراوە و شارەکانی حەیرتان-مەزار شەریف لە ئەفغانستان لە سنووری ئۆزبەکستانەوە بەیەکەوە دەبەستێتەوە. ئەمە تاکە هێڵی ئاسنینە کە ئەفغانستان بە وڵاتانی دیکە دەبەستێتەوە.

بەپێی داتاکانی هێڵی شەمەندەفەری هێڵی دەوڵەتی ئۆزبەکستان، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە نزیکەی ٢٨ ملیۆن تۆن بار لەم هێڵی شەمەندەفەرەوە گواستراونەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top