بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمب ٦ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠ کەسیش بریندار بوون

بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمب ٦ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠ کەسیش بریندار بوون

 

 

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێك لەژێر ئۆتۆمبێلێکی دەوریەی پۆلیس لە ناوچەی "خوزدار" لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان، دوو پۆلیس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

ئەفسەری پۆلیسی پاکستان « محەممەد جان ساسۆلی »، بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاندووە: هەندێک تیرۆریستی نەناسراو بە بۆمبێک هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی پۆلیس، بەهۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون و دوو پۆلیسی دیکەش بریندار بوون  و دەست بەجی گەیێنراونەتە نەخۆشخانە.

ئەم بۆمبە لە کەناری ڕێگاکەدا چێنرابوو و کاتێک ئۆتۆمبێلی دەوریەی پۆلیس گەیشتە شوێنەکە، لە دوورەوە تەقێندرایەوە.

لەهەمان کاتدا تەقینەوەیەکی دیکە لە دەڤەری بەرخان لە پاکستان 4 کەس كوژراون و 12 کەسی دیکەش برینداربوون، کە تیایدا چەندین ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل و دوکان زیانیان بەرکەوت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top