(هەژماری من) و شۆڕشەکارگێریەکەی کاک مەسروور بارزانی

(هەژماری من) و شۆڕشەکارگێریەکەی کاک مەسروور بارزانی

لەدوای ساڵی 1992 سیستەمی بانقی و کارگێری بانقی لە کوردستان نەک لە ئاستی خواستی گەلی کوردستان نەبووە بەڵکو بەوشێوازە کۆنەوە ئەوەی هەیە لە کوردستان ناتوانێـ وەڵام دەرەوەی خواستی خەڵکی کوردستان بێت بەتایبەت دیمەنێکی تەواو ناشرینی نۆرەگرتنی مووچە لە بانقەکان و قەرەباڵغی تائاستی بورانەوە و وەفاتیش تۆمار کراوە ئەمە جگە لەوەی گلەی خەڵک لە ئاست ئەو سیستەمە کۆنە بانقیەی لە کوردستان هەیە کە بەراوردی هیچ شوێنێک ناکرێت لە ئاستی خراپی سیستەمەوە.

ئێستا بەرێز سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرمەشقی پرۆژەیەکە و دەست پێکراوە بە کردنەوەی حساب بانقی نوێ بۆ فەرمانبەران لەژێرناوی (هەژماری من) لەپەیامێکدا دوێنێ بەرێز مەسروور بارزانی گوتی: “بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ یەکەم هەنگاوی پڕۆژەی هەژماری من کەوتە کار، کە خەڵک دەچن بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی مووچە وەردەگرن”.

ئەم پرۆژەیە لە قۆناغی یەکەم وەکو نموونە بە 850 کەس دەستیێکردووە و دوو ساڵ کاتیان بۆ داناوە تاوەکو لەو ماوەیەدا حکومەت بتوانێت ژێرخان بۆ پڕۆژەکە جێگیر بکات.

لەژێرناوی (ئەوەی زۆر گرنگە لەم پرۆژە ئەوەیە کە شۆرشێک لە کەرتی ژێرخانی ئابووری کوردستان دروست دەکات وەک پلانی بۆ دانراوە لە دووساڵی داهاتوو ملیۆنێک مووچە خۆر کارتی خۆیان دەبێت و هەزار بنکەی (ATM) لەسەرتاسەری کوردستان دەکرێتەوە، ئەم هەنگاوە رووبەرووی ئاڵنگاری زۆر گەورە دەبێتەوە کە لەماوەی رابردوو بەهۆی نەبونی ژێرخانی بانقیەوە رووبەروودەبێتەوە، بەڵام سودیشی زۆرە یەکێک لەوانە گەرانەوەی متمانەی خەڵک و بانقەکانە دواتر دەست گەیشتن بەپارە لەهەر شوێنێک و حەواڵەکردنی پارە لەنێوان دەوڵتان بەبێ ئەوەی سەردانی نووسینگەی دراو گۆرینەوە بکەیت کە ئەمە هەنگاوە گرنگەکەیە.

Top