بەمزووانە بەشی دووەمی فیلمی (دای هارت) نمایش دەكرێت

بەمزووانە بەشی دووەمی فیلمی (دای هارت) نمایش دەكرێت

ساڵی 2020 بەشی یەكەمی فیلمی(DIE HART)لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش كرا كە ژمارەیەك ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود وەكو جۆن تراڤۆلتا و كیڤن هارت و ناتالی ئیمانیۆل و جین رینۆ و ژمارەیەك ئەكتەر و ناوداری هۆڵیوود تێیدا بەشداربوون .

دوای تەواوبوونی كارەكانی بەشی دووەمی فیلمی(دای هارت), لە ئێستادا وادەی نمایشی ئەم فیلمە سینەماییە ڕاگەیەندرا كە بڕیار وایە لە ڕێكەوتی 31/3/2023 نمایشەكانی دەست پێبكات .

بەمزووانە بەشی دووەمی فیلمی (دای هارت) نمایش دەكرێت

لە بەشی دووەمی فیلمی (دای هارت) هەندێ گۆڕانكاری لە ئەكتەر و بەشداربووانی فیلمەكە كراوەو هاوشێوەی بەشی یەكەم كیڤن هارت و ناتالی ئیمانیۆل پاڵەوانی فیلمەكەن شانبەشانی ئەستێرەی هۆڵیوود (جۆن سینا) و بین شوارتز و مێلیسا پۆنزیۆ و پاولا پیڵ و گرەیگ كریك و جەی هیكتۆر .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top