کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێک لە هێرشێکی چەکداریدا

کوژرانی حەوت ئەندامی خێزانێک لە هێرشێکی چەکداریدا

 

 

دوای هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ماڵێک لە ڕۆژهەڵاتی گواتیمالا، حەوت ئەندامی خێزانێک بوونە قوربانی.

بەگوێرەی میدیاکانی گواتیمالا، دوای هێرشێکی چەکداری بۆ سەر ماڵێک لە گوندی جالاپا کە ٨٠ کیلۆمەتر لە پایتەختی ئەم وڵاتەوە دوورە، ٧ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە.

لێکۆڵینەوەی دادوەری بۆ دەست نیشانکردنی ناسنامەی هێرشبەرەکان دەستی پێکردووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی پەیمانگای پزیشکی دادوەریی ئەم وڵاتە لە ساڵی ڕابردوو تا ئێستا ٤ هەزار و ٢٦٣ حاڵەتی کوشتن ڕوویانداوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top