لە ئەنجامی هێرشێکی یاخیبووان چل هاووڵاتیی مەدەنی کوژران

لە ئەنجامی هێرشێکی یاخیبووان چل هاووڵاتیی مەدەنی کوژران

 

لە ئەنجامی هێرشی یاخیبووان لە پارێزگای ئیتوری لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بەلانی کەم ٤٠ کەسی مەدەنی کوژران.

ژول نگۆنگۆ، وتەبێژی سەربازی ناوچەی ئیتوری لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی ڕایگەیاند، ئەندامانی گروپی یاخیبووی ناسراو بە هاوپەیمانی بۆ گەشەپێدانی کۆنگۆ (کۆدیکۆ) لە یەک کاتدا هێرشیان کردووەتە سەر سێ گوندی ناوچەی جۆگۆ.

لەبەردەوامی قسەكانیدا گوتی: بەلایەنی کەمەوە 40 هاووڵاتی مەدەنی لەو هێرشانەدا کوژراون و زۆرێکیان بێسەروشوێن بوون، ئەمەش نیگەرانییەکانی سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی کوژراوان دروستکردووە.

لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا هەزاران هاووڵاتی مەدەنی لە هێرشەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ پەرەپێدانی کۆنگۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کوژراون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژهەڵاتی کۆنگۆ کە هاوسنوورە لەگەڵ ڕواندا و ئۆگاندا و بۆروندی، بۆ ماوەی ٢٠ ساڵە بووەتە گۆڕەپانی هێرش و پێکدادانی گروپە چەکدارەکان کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی کانەکانی زێڕ دەدەن. لەم پێکدادان و هێرشانەدا هەزاران هاووڵاتیی مەدەنی کوژراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top