جیاوازی نێوان پەروەردەی گشتی(حکومی)و پەروەردەی تایبەتی(ئەهلی)

جیاوازی نێوان پەروەردەی گشتی(حکومی)و پەروەردەی تایبەتی(ئەهلی)

لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ زۆربەی سەرەنجەکان لەسەر ئەوەبوون ئایە بۆچی هەموو یەکەمەکان لە قوتابخانە حکومیەکان بوون بۆچی قوتابیەکانی قوتابخانە تایبەتیەکان لەمەیا بێ بەش بوون؟ ئەمە پسیارێکە وەڵامی زۆر هەڵەگرێت کە پێویستی بە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی و جدی هەیە.چونکە وەک ئەبینین لە سلکی پەروەردەی حکومی لەلایەنی بیناو پێداویستیەکانی پەروەردەیی چەندین کەموو کوری هەیە.بەڵام لەگەڵ ئەوەشا تاڕادەیەکی باش دەرچوەکان نمرەی بەرزیان هێناوە.بەپێچەوانەی قوتابخانە ئەهلیەکان کە لەڕووی بینایەو پێداویستی یەکانیا پڕکراونەتەوەو سیستەمێکی تایبەت بەخۆیان هەیە بەڵام قوتابیەکانیان نمرەی بەرزیان نیە یاخووت وەک پێویست نیە.سەرەنجم داوە بەو قوتابیانەی کە خزم و ناسیاووم لە قوتابخانە تایبەتیەکان لە هەموو ڕوویەکەوە پێداویستیان پڕکراوەتەوە بگرە بەزیادەوەش بەڵام کەچی لە چوار پێنج وانە کەوتوون یاخووت نمرەیان کەمە.
بەراوردێکم لەگەڵ قوتابیە حکومیەکان کرد بۆ دەرخستنی جیاوازیان لە قوتابخانە حکومیەکاندا بەگشتی تێکەڵ بوونی کچ و کوڕنیە واتە قوتابخانەکانی کچ و کوڕ جیاوازن کەچی لە ئەهلیەکان پێکەوەنە و لە یەک ژووردان و پێکەوە دا ئەنیشن و هاتوو چۆئەکەن و هەڵ سوکەوت ئەکەن لەگەڵ ئەوەشا لە قوتابخانە حکومیەکان گروپاتی ڤایبەر لەنێوان قوتابخانەو قوتابی دا بوونی نیە لەهەندێک قوتابخانە نە بێت کە ئەم جۆرە گروپاتانە هەن بەڵام لە نێوان قوتابخانە و دایکو باوکو کەسوکاری قوتابی نەک قوتابی خۆی. کەچی لە زۆربەی قوتابخانە ئەهلیەکان گروپاتی قوتابی و قوتابخانە هەیە ئەمەش وا ئەکات کەقوتابیەکان ئەم هەڵە بۆخۆیان بقۆزنەوەو لە نێوان یەکتریش پەیوەندی دروست بکەن! کە ئەمەیان زۆر خەتەرناکە هەم لە ڕووی کۆمەڵایەتی هەم لە ڕووی پەروەردەیی و زانستی چونکە قوتابی دوورەخاتەوە لەوانەو ئەرکەکانی ڕۆژانەیان.پێشنیار بۆقوتابخانە تایبەتیەکان کە قوتابیانی کچ و کور لەیەکتری جیابکەنەوە لە قۆناغەکانی (١٠-١١-١٢) چونکە لەم قۆناغەو لەم تەمەنەی قوتابیەکان لەڕووی زانستیەوە قۆناغێکی زۆر هەستیارە بە هۆی ئەوگۆڕانکاریە سروشتیانەی کەبەسەر مرۆڤ دادێت بەهۆی خانەکانی لەشیەوە کەئەمەش کاریگەری ڕاستەو خۆ ئەکاتە سەر بیرکردنەوەو هەڵ سوکەوتی جیاواز لای هەرزەکارەکان و فێرخوازان کە ئەبێتە هۆی پەرت و بڵاو بوونی بیرکردنەوەو مێشکیان و ناتوانن بەشێوەیەکی تەندروست هەڵ سوکەوت بیکەن. واتە بەهۆی ئەم گۆڕانکاریانەو تێکەڵ بوونی کچ و کور وا ئەکات زیاتر بیرکردنەوەیان لەلایەنی حەزو ئارەزوو و سۆزداری بێت نەک خوێندن و زانست.ئەم بووچوونەشم مانای وانیە من دژی تێکەڵ بوونی کچ و کوربم لە ناوەندەکانی پەروەردەیی یاخووت جیاوازی بکەم لە نێوان ڕەگەزەکان بەڵکو مەبەستم ئەوەیە کە لەم قۆناغەیە واپێویستەکات جیاواز بن بۆ ئەوەی زیاتر سەرەنجیان لەسەر وانە کانیان بێت نەک شتەلاوەکیەکانی تر. دڵنیام بەم شێوازە لە ناوەندەکانی پەروەردەیی تایبەت ئاستی زانستی زۆر بەرەو پێشتر ئەڕوات و نمرەی بەرزتر بەدەست ئەهێنرێت.وە پێویستە لە قوتابخانە حکومی و ئەهلیەکان گروپاتی ڤایبەر هەبێت لە نێوان قوتابخانەو کەس و کاری قوتابی لەهەموو قۆناغەکاندان نەک گروپات لە نێواقوتابخانەو قوتابیدا هەبێت.ئەمەش بۆ ئاگادار کردنەوەی کەس و کاری قوتابیە لە ئەرکی ڕۆژانەی قوتابیان چونکە زۆرجار دایک و باوک لە مناڵەکانیان ئەپرسن ئەرکی قوتابخانە بخوێنن ئەڵێن ئەمڕۆکە ئەرمان نیە! کەچی هەمووڕۆژێک لەقوتابخانە ئەرک بەقوتابی ئەدرێت بوونی ئەم جۆرە گروپاتە وا ئەکات قوتابی نەتوانێت خۆی لەئەرکەکەی بدزێتەوەو زیاتر پابەندی وانەکانی ئەکات.بەهیوام قوتابخانە حکومی و تایبەتیەکان ڕەچاوی ئەم سەرەنجەمان بیکەن بۆ زیاتر بەرز کردنەوەی ئاستی فێرخوازان.

ڕێباز یحیی فاخر
دەرچووی زانکۆی سۆران/فاکێڵتی پەروەردە

Top