ئامارەکانی جیابوونەوەی ھاوسەران شۆکھێنەرن.....!!!

ئامارەکانی جیابوونەوەی ھاوسەران شۆکھێنەرن.....!!!

ئافرەت پێش ئەوەی جوان بێت دەبێت هۆشیار بێت ، ئەوە هەڵەیە کە ئافرەت پێی وایه چونکه جوانە ئیتر تەواو خۆت هەموو شتێکی له کاتێکدا که ئارڤین دی یالیۆم له دەروون شیکاریەکەدا دەڵێت (( جوانی وەکو یەکێك له پێداویستیەکانی عاشق بوون و زەواج له مێشکی هەموو پیاواندا هەیه ، بەڵام ئەو ئافرەتەی تەنیا جوانەو خاوەن هیچ سیفاتێکی تر نیه دوای ساڵێك لای پیاوەکەی وەکو یەکێك لە کەرەستەکانی ماڵەوەی لێ دێت ، کەرەستەیەکی ئاسایی وەکو کەوانتەر و تیڤی و پەردەی پەنجەره و شتەکانی تر )) .میدیا وسۆشیال میدیای کوردیش دەورێکی زۆر خراپی ھەیە لە ھۆکارەکانی زۆربونی ڕێژەی تەلاق دەبینی هاوسەرەکان پێکەوە مورتاحن ، پێ دەکەنن ، ژیانیان ، بیرکردنەوەیان بەرامبەر یەکتر جوانە ، ڕازین بەیەکەوە لە خانوویەك ، کەلاوەیەك ، بە سەیارەیەکی شڕ و هێلکە و ڕۆن و زەڵاتەیەك بژین ، یەکتریان زۆر لاجوان و خۆشەویستە بەڵام دوای ماوەیەك دەبێتە شەڕ ، ڕق ، بەنەفرەتکردن بۆچی ؟
چونکە میدیا و خەڵك سود لەخۆشەویستی تۆ نابینێت ، تۆ نابێت موڕتاح بیت لە کەلاوەیەك ، تۆ دەبێ شووقەکانی ئەوان بکڕیت، تۆ نابیت لادایەکت هەبێت تۆ دەبێت قەرزبکەیت و وەنەوشەکانی مەعرەزەکانی ئەوان بکڕیت ، ئەگەر تۆ بە هێلکە و ڕۆنێك و زەڵاتەیەك ڕازی بیت ئەی کێ لە مەتعەمەکانی ئەوان نان بخوات ؟

دوای ئەوەی میدیای کوردی کەوتۆتە ژێر کاریگەری دراما تورکیەکان وە خەلکیش بینەرێکی هەمیشەیی درامای تورکیە ، لە ئەخلاقیەتی فلیمی تورکیشدا هیچ پیاوێك نیە جگلە لەژنەکەی پەیوەندی نەبێت لەگەڵ ئافرەتێکی تر بۆیە ئافرەت لێرە پێ ی وایە هەموو پیاوێك هەر وایە ، یاخود هەمیشە ئەوەی لە پیاوەکەی دەوێت پالەوانی ناو دراماکان بێت خاوەن کۆمپانیا بێت ، شوپنهاوەر ووتەنی (( کاتێك خۆت دەست نەگریت بەسەر ئەقڵی خۆتدا بەدڵنیایەوە یەکێکی تر ئەم کارە دەکات ))
بەمەش بەتەواوی دەکەوێتە ژێر کۆنترۆلی میدیا سەقەتەکانەوە.
بۆیە ڕۆژانە گەر سەیری دادگاکان و کەیسی ھاوسەران بکەی دەبینین ئاستی لێک ترازان و لێک جیابونەوەی ھاوسەران لە چ ئاستێکی مەرسیدایە،
هەڵبەت پرسیارە جەوهەرەکە ئەوەنیە چەند ھاوسەرێک تەڵاقی خۆیان ڕاگەیاندووە ، پرسیارەکە ئەوەیە چەند تەڵاقی ڕانەگەیراو هەیە ؟ واتە کێن ئەوانەی لە دڵەوە یەکتریان تەڵاقداوە و جیانەبوونەتەوە ؟

نازەنین عەزیز
یاساناس .

Top