كاوە ئیبراهیم چاوەڕوانە

كاوە ئیبراهیم چاوەڕوانە

كاوە ئیبراهیم چاوەڕوانە
هەر چەندە ئەم وەرزە كاوەئیبراهیم ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی وەرزشیی دهۆك لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی گرێبەستەكەی بۆ یەك ساڵ تەواو كرد، لەگەڵ ئەوەشدا دەستەی ڕاهێنەرانی خاوەن بڕیار و بەلێنی خۆیان بوون كە سەرەتای خولەكە بەلێنی مانەوەی تیپەكەیان دابوو لە خولەكە و توانیان بەلێنەكە وەكو خۆی جێ بەجێ بكەن، بەڵام لە ئێستادا كارگێڕی یانەی دهۆك هیچ قسەیەكی لەگەڵ دەستەی ڕاهێنەرانی پێشوو نەكردوە بۆ مانەوە لە یانەكە لەم بارەشەوە كاوەئیبراهیم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ئێستادا من وەكو ڕاهێنەری گۆڵپارێز گرێبەستەكەم تەواو بووە لەگەڵ یانەی دهۆك، وەكو كارگێڕی یانەكەش بە هیچ شێوەیەك قسەیان لەگەڵ دەستەی ڕاهێنەران نەكردوە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستمان، لە ئێستادا لە شاری هەولێرم و هیچ گرێبەستەكم بۆ ناهاتووە لە هیچ یانەیەك، چونكە تازە خولەكان كۆتایی هاتووە، گوتیشی" لە ئێستادا من چاوەڕوانی هاتنی گرێبەستێكم لە هەر یانەیەك بێت، مەرج نییە منیش هەر چاوەڕوانی شوێنك بم، هەر گرێبەستێك پێشكەشم بكرێ و كامە یانە زووتر پێم بلێ و گرێبەستەكەم بەدڵ بێت لەگەڵ ئەوان گرێبەست مۆردەكەم، وەكو ڕاهێنەریش من چەند ڕۆژێكە لە پشوودام ئێستاش وا چاوەڕوانم دەمەوێ لەگەڵ هەر یانەیەك كار بكەم كە پێویستیان بەمن بێت و لەگەڵ من بگونجێ، بۆیە دەمەوێ زۆر ترین خزمەت بكەم لە هەر شوێنێك كاربكەم.
كارزان كانەبی

Top