هەندرێن دەستەی ڕاهێنەرانی دیاری كرد

هەندرێن دەستەی ڕاهێنەرانی دیاری كرد

هەندرێن دەستەی ڕاهێنەرانی دیاری كرد
دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی هەندرێن دەستەی ڕاهێنەرانی تیپی تۆپی پێی یانەكە دەست نیشان كرد بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، یانەكە دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت لە سەر دەستی دلشاد مەعروفی ڕاهێنەری یانەكە، بۆیە كارگێڕی یانەی وەرزشی هەندرێن بڕیاری مانەوەی ئەم ڕاهێنەری دا و هەریەك لە رێناس ئیسماعیل وەكو یاریدەدەر و فاخیر عەلیش وەكو ڕاهێنەری گۆڵپارێز دەست بەكار بوون، لە بارەی نوێكردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ یانەی هەندرێن دلشاد مەعروف ڕاهێنەری یانەی هەندرێن بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: لەگەڵ كارگێڕی یانەی هەندرێن گەیشتوینەتە رێكەوتن بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە لە وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، سەبارەت بە بەرنامەی یانەكە بۆ وەرزی نوێی تاكو ئێستا لەگەڵ ئیدارەی یانە كۆنەبووینەتەوە بۆ ئەوەی بزانین چەند گۆڕانكارییەك بكەین، تەنیا لە سەر نوێی كردنەوەی گرێبەستەكانمان دانیشتووین، وەكو ڕاهێنەریش هیوا و ئاواتی ئەوەم هەیە لەگەڵ یانەی هەندرێن بتوانم ببمە پاڵەوانی یانەكانی كوردستان كە ئەوەش ئاواتی هەموو ڕاهێنەرێكە، خولی كوردستانیش ساڵ بە ساڵ بەهێز دەبێت، ئێمەش دەمانەوێ بۆ وەرزی تازە تیپێكی بەهێز دروست بكەین و كێبڕكێ بكەین لەگەڵ سەرجەم تیپە بەشداربووەكانی خولەكە، یانەی هەندرێنیش هەموو ساڵێك یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولەكە بووە.
كارزان كانەبی

Top