نەوزاد شێرزاد دەچێتە بەسرا

نەوزاد شێرزاد دەچێتە بەسرا

نەوزاد شێرزاد دەچێتە بەسرا
هەر چەندە ئەم وەرزە نەوزاد شێرزاد یاریزانی بالەی یانەی هەولێر و یەكێك لە یاریزانە ئەستێرەكانی یاری بالە لە سەر ئاستی كوردستان و عێراقی بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی غازی جنوبی شاری بەسرا مۆركرد، نەوزاددەیەوێت ئەم وەرزە لە سەرجەم خولەكانی دەرەوە و ناوەوەی عێراقی لەگەڵ ئەم یانەی شاری بەسرا بدرەوشێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ چەند ئەنجامێك لەگەڵ یانەكەی بەدەست بهێنێت، لە بارەی پەیوەندی كردنی بە یانەكەی شاری بەسراش نەوزاد شێرزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: هۆكاری ڕۆیشتنم لە یانەی هەولێر بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە یانەی هەولێر گوتیان لە تواناماندا نییە تیپێكی باشی تۆپی بالە دروست بكەین بۆ ئەم ساڵ، بۆیە منیش بەفەرمی لەگەڵ یانەی غازی جنوب مۆربكەم، گرێبەستەكەم بۆ ماوەی یەك ساڵە و بۆ هەریەك لە خولەكانی عێراقی و پاڵەوانێتی عەرەبی و ئاسیاوی یاری بۆ یانەكە دەكەم، ئێستاش لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراقم لە یەكە مەشقیەكان بەشدارم، یانەی غازی جنوب ئەم ساڵ تیپێكی بەهێزی دروست كردیە، دەمەوێ لەگەڵ ئەم یانەی شاری بەسرا بتوانم ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەم بۆ ئەوەی ئەنجامەكانمان دڵخۆشكەر بێت بۆ یانەكە، هیچ گرفێتكم نییە و دەمەوێ خزمەتی ئەو یانەیە بكەم.
كارزان كانەبی

 

Top