خوێندنەوە پڕۆسەیەکە هزر و کارامەیی مرۆڤ سەردەخات

خوێندنەوە پڕۆسەیەکە هزر و کارامەیی مرۆڤ سەردەخات

لەم سەردەمەدا ڕۆڵی خوێنەری ئاسایی بەڕادەیەک گرنگە واتا ئەگەر خوێنەر نەبێت ئەوا نووسەر و کتێبیش بوونیان نابێت ،کۆمەڵگەی خوێندوار و پڕخوێنەر تاکی تێگەیشتوو پێگەیشتوو دێنێتە بەرهەم تۆ ئەگەر بتەوێت ئاستی فەرهەنگی هەر میللەتێک بزانیت ئەبیت بچیتە بنجو بناوانی بزانی ئایە تاچەند تاکی ئەو گەلە چی ئەخوێنیتەوە تاچەند گرنگی بەخوێندنەوە ئەدات
خەڵک لەڕێێ خوێندنەوەوە فێر ئەبن و گەشەی هزری ئەکەن ومەعریفە وزانیاری کۆئەکەنەوە دوای خوێندنەوەی چەند کتێبێک هەستی پێ ئەکەی کەچەندە پێگەیشتووی و چی تر ئەو مرۆڤە کەمزانەکەی پێشوو نیت ، بۆ ئەوەی تاک لەسەرخوێندنەوە ڕابێت و ببێت بە دۆستی کتێب وفەرهه نگ، تەنها یەک ڕێگا هەیە وەک چۆن یاریزانی لەشجوانی پێویستی بە مەشقی ڕۆژانە هەیە ئەویش ئەبیت دڕێژە بەخوێندنەوە بدات ،خوێنەری جدی لەگەڵ بەرەوپێش چوونی ڕۆژگاردا ئەتوانێت لە پێشوتر زۆرباشتر کتێب و بڵاوکراوەکان هەڵبژێرێت ئاسۆی ڕوانین وبیرکردنەوەی لەجاران زۆر فراوانتر بکات، ئیتر لێرە بەدواوە ئەو تاکە ناتوانێت پشت لەخوێندنەوە و کتێب بکات وەکو ئەو یاریزانەی کە لەتەمەنێکی کەمەوە دەستی دابیتە یاڕی تۆپی پێ کەخەون خولیای هەیە و ئەیەوێت ببێت بەیاریزانێکی سەرکەوتوو.
خوێندنەوە ئەو ئاکارە جوانەیە کە تۆ ئەگەر بەمنداڵی فێری بوویت ولەگەڵیا ڕاهاتیت ئیتر ناتوانی بەئاسانی پشتی تێ بکەیت. گەران لەدووی فەرهه نگ و زانیاری ئەبێت بەخولیایی هەمیشەیت ، خوێندنەوە لە ڕووی چەندێتی و چۆنیەتییەوە سامانی زمانی پێ هه ڵدەکشێت خوێندنەوە پڕۆسەیەکە کارامەیی مرۆڤ و هزری مرۆڤ سەردەخات و هاوکارێکی زۆرباش ئەبیت بۆچارەسەرکردنی کێشەکان و چێژ لەجوانی و هونەر وئەدەب وەردەگریت ، خوێندنەوە بریتییە لە سەیڤکردنی زانیاری بۆئەوەی لەکاتی پێویستدا بیهێنیتەوە یاد یان کاتێک لەگەڵ دەوروبەردا گفتووگۆ ئەکەیت سوودی لێ ببینیت. خوێندنەوە ڕۆلێکی زۆر گرنگ لە بنیاتنانی کەسیەتی تاکدا ئەبینێت
بەدەستهێنانی مەعریفە داینەمۆی هه موو به رەو پێشچوونێکە شاڕێی بەدەستهێنانی مەعریفەش خوێندنەوەیە، دەکرێت تۆ لەڕێێ خوێندنەوەوە پەرە بە کەسێتی خۆت بدەیت وخەیاڵت فراوانتر بکەیت و ببیتە کارەکتەریکی داهێنەرو سەرکەوتوو، بۆئەوەی داهاتوویەکی باشترت هه بێت و کەسێکی خاوەن بەرهەم بیت بۆئەوەی بیرکردنەوەت فراوانتربیت وبتوانی لەکاتە دروستەکاندا بریاری دروست بدەیت بۆئەوەی بەزیندووی بمێنیتەوە بخوێنەوە .

بێلان ڕۆژبەیانی

Top