نامیلکەیەکی شیعری لە دامێنی سەفین پێشکەشی قوتابیان کرا

نامیلکەیەکی شیعری لە دامێنی سەفین پێشکەشی قوتابیان کرا


شاعیر و هونەرمەند "زیاد کەریم" لە چوارچێوەی گەشتێکی زانستی دا، کە بۆ قوتابیانی سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی جیهان رێکخرا بوو لە مەزارگەی رەبەن بۆیا و وسو رەحمان، کە شوێنەوارێکی ئایینی کریستانەکانە و کەوتووەتە دامێنی چیای سەفین، نوێترین نامیلکەی شیعری خۆی لەژێر ناوی "کرێت" لەو ناوچەیە بڵاوکردەوە.
کتێبەکە ٤٨ کورتە شیعری رۆمانسی و دڵداری لەخۆوە گرتووە و شیعرەکان بە زمانێکی سادە و دەیان مانا بۆ گشت چین و توێژەکان نووسراوە.
زیاد کەریم لەمبارەیەوە گوتی: چامەی شیعری "كرێت" یەكەم چامەیە، بەشێكی كەمە لە تێكستە شیعرییەكانی من، لە كۆ بەرهەمی شیعرەكانم بە پێویستمزانی چەند شیعرێكی هەڵبژاردەی تێدا بڵاوكەمەوە، ئەم شیعرانە لای من تایبەتن، هەڵقوڵاوی سۆز و ئەوینێكە دەكرێ ناویان بنێم سۆز و ژیا كان، ئەگەر تەمەن ڕێگە بدات سەرجەم شیعرەكانم لە پەرتووكێك بە چاپ دەگەیەنم، لە گەشتێكدا لەگەڵ قوتابیانی زانكۆی جیهان لە مەزارگەی ڕەبەن بۆیا و شێخ وسو ڕەحمان لە دامێنی چیای سەفین لە شەقڵاوە بڵاوم كردەوە و چەند تێكستێكیشم خوێندەوە.

نامیلکەیەکی شیعری لە دامێنی سەفین پێشکەشی قوتابیان کرا
Top