زاخۆ ڕاهێنەرێكی قەتەری دەهێنێت

زاخۆ ڕاهێنەرێكی قەتەری دەهێنێت

زاخۆ ڕاهێنەرێكی قەتەری دەهێنێت
كارگێڕی یانەی وەرزشیی زاخۆ دوای ئەوەی ئەم وەرزە لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووی یانەكەیان نزار مەحروسی سوری كە سەرپەرشتی تیپی تۆپی پێی یانەكەی كرد لە قۆناغی دووەم و توانی تەنیا مانەوەی یانەكە لە خولەكە مسۆگەر بكەن، دوای كۆبوونەوەی نێوان كارگێڕی یانەی زاخۆ و ستافی ڕاهێنەران نەگەیشتنە رێكەوتن، بۆیە كارگێڕی یانەی زاخۆ بیر لە هێنانی ڕاهێنەر كردوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تیپەكە بكات لە وەرزی نوێ خولی لیگای عێراقی، بۆیە چەندین ڕاهێنەر ناوی هەبوو بۆ ئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەی زاخۆ بكات لە خولی عێراقی لە وەرزی تازە، بەڵام دوای چەندین كۆبوونەوە لەسەر دیاری كردنی ڕاهێنەرێك بۆ ئەوەی بتوانێ‌ یانەی زاخۆ لە وەرزی نوێی كێبڕكێ لە سەر بە دەستهێنانی ئەنجامی شایستە بكات و ببێتە یەكێك لە یانە بەهێزەكانی خولەكە، دواجار یانەكە بە فەرمی بڕیاریدا تەلال بلوشی قەتەری بە ڕاهێنەری یانەكە دەستنیشان بكات بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە لە وەرزی تازە، یانەی زاخۆ بەفەرمی ئەم ڕاهێنەرە لاوە كە موالیدی 1986 و یاریدەدەری یانەی شیمالی قەتەرییە و پێشووتریش یاریزانی هەڵبژاردەی قەتەر و لە یانەكانی سەدی قەتەر و شەبابی سعودی یاری كردوە، زاخۆ دەیەوێت بەم ڕاهێنەرە لاوە بتوانێ‌ ئاست و ئەنجامی گەورە لە خولی عێراقی بەدەست بهێنێت و هەر وەكو ئەم وەرزە تەنیا نەتوانی بەشدار بێت و چاویان لە ئەنجامی گەورەیە لە خولی نایابی عێراق. پێش بینیش دەكرێ كارگێڕی یانەكە گرێبەست لەگەڵ چەندین یاریزانی ئەستێرە مۆربكات لە ئایندەیەكی نزیكدا.
كارزان كانەبی

Top