كچانی گازی باكور پاڵەوانی باسكەی عێراقی بوون

كچانی گازی باكور پاڵەوانی باسكەی عێراقی بوون

كچانی گازی باكور پاڵەوانی باسكەی عێراقی بوون
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی باسكەی عێراقی بەبەشداری شەش یانەی شارەكانی عێراقی كە پێكهاتبوون لە هەریەك لە یانەكانی (گازی باكور، ئەكاد،سەنحاریب، ئەفرۆدێت، سپایس،دەربەندیخان) لە شاری هەولێر لە هۆڵی یانەی ئەكادی عەنكاوە پاڵەوانێتی باسكەی كچانی یانەكانی عێراقی بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەش كچانی ژیمای شاری سلێمانی بە ناوی یانەی گازی باكوور بەشداری پاڵەوانێتی باسكەی عێراقیان كردبوو ئامانجیان بەدەست هێنانی نازناو پاڵەوانێتیەكە بوو، دوای ئەنجامدانی پێنج یاری لە خولەكە توانیان سەرجەم یاری بە سەركەوتن بە كۆتایی بهێنن و دواین یاری خولەكە كە یاری كۆتایی و دیاری كردنی پاڵەوانی خولەكە بوو لە نێوان هەردوو یانەی گازی باكوور و ئەكاد بەرێوەچوو، دوای ئەنجامدانی یارییەكی ئاست بەرز و پڕ لە كێبڕكێ كچانی گاز بە سەركردایەتی رزگار عەلی ڕاهێنەر توانیان یارییەكە بەئەنجامی(56-54)خاڵ براوە بوون و نازناوی پاڵەوانی عێراقیان بۆ شاری كەركووك بردەوە لەم بارەشەوە دكتۆر رزگار تۆفیق ڕاهێنەری كچانی یانەی گازی باكوور بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە لە ساڵی 2021 لەگەڵ یانەی گازی باكوور كار دەكەین ئەوە بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ بەردەوامبین، هەروەها گوتیشی"یانەكانی سلێمانی و كوردستان بە گشتی وەرزش ناكەن بەتایبەتی یاری باسكەش ناكەن، لە هەولێر تەنیا یانەی ئاسۆ و ئەكاد باسكە دەكەن ئەویش بە شێوەیەكی باش نییە، چونكە ئەگەر بەشداری خولی عێراقی و نە بەشداری پاڵەوانێتی ئاستەكانی تەمەن دەكەی، نەیاریزانی پرۆفیشنال نەهێنێ‌ و ڕاهێنەرێكی باشی پڕۆفیشناڵ نەهێنی ئەوە كەی باسكەیە تەنیا بۆ كات بەسەربردن بێ، ئێمە هەموو ئاستەكانمان هەیە و ئەنجامان زۆر باشە و گازی باكوریش پارەی تێدا سەرف دەكات، جگە لەوەش پیشەگەرمان هێناوە، دوو یاریزانی ئەمریكی دەهێنین بۆ پاڵەوانێتی مەغریب زیاتر لە 60گەلا گرێبەستیانە، لەبەر ئەوەی یانەكانی كوردستان بە تایبەتی هەولێر و سلێمانی و دهۆك وەرزشی باسكە ناكەن، بۆیە چوینەتە شاری كەركووك و زۆریش ئاسودەین.
كارزان كانەبی

Top