یاسین كەریم گرێبەستی زۆری بۆ هاتووە

یاسین كەریم گرێبەستی زۆری بۆ هاتووە

یاسین كەریم گرێبەستی زۆری بۆ هاتووە
هەر چەندە ئەم وەرزە یاسین كەریم گۆڵپارێزی كوردی ریزی یانەی شورتەی عێراقی كە توانی نازناوی خولی نایابی یانەكانی عێراقی لەگەڵ یانەكەی شاری بەغداد بباتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش وەكو پێویست كاتی تەواوی پێ نەدراوە لە یارییەكان بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشكەش بكات، بەڵام بەشێك لە یانەكانی بەشدار لە خولی عێراقی گرێبەستیان پێشكەش كردوە بۆ یاریی كردن لە ریزی یانەكانیان، لەم بارەشەوە یاسین كەریم گۆڵپارێزی یانەی شورتە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: گرێبەستەكەم لەگەڵ یانەی شورتە بۆ یەك ساڵ بووە، هەر چەندە ئیدارەی یانەی شورتە داوای مانەوەیان لێم كردوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش چەندین یانە داوای گرێبەستیان لێم كردوە، لەگەڵ ئەوەشدا تاكو ئێستا نەمتوانیوە خۆم یەك لای بكەمەوە بۆ ئەوەی وەرزی نوێ لەكام یانەی خولی نایابی عێراقی یاری بكەم. لە بارەی گرێبەستەكانیش گوتی"هەریەك لە یانەكانی زەورا و مینا و چەندین یانەی تری بەغداد پێیان گوتیمە بۆ یاری كردن، جگە لەوەش من نازانم وەرزی داهاتوو دەچمە هەولێر یان نەورۆز یان دهۆك، جارێك تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكم نەداوە و چاوەڕوان دەبم .
كارزان كانەبی

Top