هەولێر پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بۆكسێن لە باوەش دەگرێ

هەولێر پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بۆكسێن لە باوەش دەگرێ

هەولێر پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بۆكسێن لە باوەش دەگرێ
بەمەبەستی زیاتر گرینگیدان بە یارییەكانی بۆكسێن و دروست كردنی هەماهەنگی لە نێوان یاریزانانی ووڵاتانی كوردستان و دراوسێ‌، یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان لەگەڵ رێكخراوی كوبو لە كوردستان پاڵەوانێتی بۆكسێنی نێودەوڵەتی لەهەولێری پایتەختی كوردستان لە كۆتایی ئەم مانگە بەرێوەدەبرێت، لەم پاڵەوانێتیەش بڕیارە یاریزانانی ووڵاتانی كوردستان و عێراق و ئێران و توركیا و جۆرجیا و سوریا بەشداری لەم پاڵەوانێتیە پرۆفشناڵە بكەن، لەم بارەشەوە ئەندازیار بورهان سابیر سكرتێری یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئامانجی ئێمە زیاتر نزیك كردنەوەی یاریزانانی نێوان ووڵاتانەكانە لە شاری هەولێری پایتەختی كوردستان و خزمەت كردنی زیاتری ئەم یارییە و بەیەكەوە كۆبوونەوەی یاریزانان بۆ ئەوەی بتوانن زانیاری وەرزشی لە سەر ئەم یارییە لە نێوانیان ئاڵوگۆربكرێت، بڕیاریشە لە 30ی ئەم مانگە لە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان یارییەكان بەرێوە بچێت و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە بارەی بەشداری یاریزانانیش ئەندازیار بورهان گوتیشی" زیاتر لە 24یاریزانانی شەش ووڵات ڕكابەری دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانێتیە، ئامادەكاری زۆرمان كردوە بۆ ئەوەی بتوانین بە جوانترین شێوە پێشوازی لەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیە بكەین و بتوانین هەماهەنگی زیاتر لە بواری وەرزشی لەگەڵ سەرجەم فراكسیۆنە وەرزشییەكانی ووڵاتان دروست بكەین و ئامانجی ئێە خزمەت كردنی زیاتری بواری وەرزشییە بە هەموو جۆرەكانییەوە، بەرنامەی تریشمان دەبێت بۆ وەرزش لە یانەی زانكۆی جیهان بۆ ئەوەی بتوانین چەندین چاڵاكی وەرزشی جۆراوجۆر ئەنجام بدەین و خزمەتی وەرزش بكەین لە شاری هەولێر.
كارزان كانەبی

Top