قاوەخانە و چێشتخانەی خشۆكەكان

قاوەخانە و چێشتخانەی خشۆكەكان

 ئەو قاوەخانەیە دەكەوێتە شاری (بنومبنا) لە وڵاتی كەمبوودیا، لەو شوێنەدا تەنیا خواردنی خشۆك و گیاندارە بچووك و ترسناكەكان پێشكەش بە خەڵك دەكرێن، تا ترسیان لەو گیاندارانە بشكێت. خاوەنی ئەو چێشتخانە و قاوەخانەیە ناوی (شیا ڕاتی )یە و دەڵێ بیرۆكەی خۆم بوو ئەو كارەم كرد، سەرەتا تەنیا ئافرەتان ڕوویان لە قاوەخانەكەم دەكرد و دواتر پیاوانیش هاتن، دیواری ناوەوەی چێشتخانەكە لە شووشەیە و گشت جۆرە گیانەوەرێكی بچووك و خشۆكی تیایدا بەدی دەكرێت، تۆش كامەت بە دڵ بێت دەتوانیت تەنیا هێمای بۆ دەكەیت، ئەو كاتە بۆت ئامادە دەكرێت و پاشان نۆشی دەكەیت.

 

Top