ئەو جلانەی بەژن و باڵات درێژتر و بەرزتر دەردەخەن

ئەو جلانەی بەژن و باڵات درێژتر و بەرزتر  دەردەخەن

ئەوانەی حەز دەكەن بەژن و باڵایان بەرزتر دەربكەوێت، یان بەژنیان كورتە و دەیانەوێت درێژ دەربكەون، چەند ڕێنماییەك هەن كە دەتوانن سوودیان لێ وەربگریت. سەرەتا لەو هەنگاوانەوە دەست پێبكە، یەكەم جار دەتوانی لە ڕێگەی هاوڕەنگیی جلوبەرگەوە مۆدێكی نایاب دروست بكەیت، كە بەژن و باڵات جوان نمایش بكەن، ماركەی مایكل كۆرس مۆدێكی لە ڕەنگی سەوز ئامادە كردووە كە هاوڕەنگە، بەمەش شێوەت بەرز دەردەكەوێت. دووەم ڕێنمایی بریتییە لە پۆشینی جلوبەرگی هێڵدار، باشترە هێڵەكانی نێو جلەكە بە شێوەی ستوونی بێت، نەوەك ئاسۆیی، بە هۆی ئەوەی هێڵەكان كار لەسەر بەرامبەر دەكەن كە دیمەنێكی درێژ و بەرەو سەرەوە دەربكەوێت. سێیەم هەڵبژاردنی جلی جمبسوت، ئەو جلەیە كە یەك پارچەیە لە سەرەوە تا خوارەوە، باشترە لە ڕەنگەكانی بێرگندی یان شین و سوور بێت. چوارەم هەڵبژاردنی جلوبەرگی درێژە كە بەبێ نەخش و نیگار بێت، چونكە نەخشەكان شێوەت كورتر دەردەخەن، هەروەها جلی ڕەنگ ڕەش مۆدێكی باوە تاوەكو جەستەت گەورەتر و درێژتر دەربكەوێت.

Top