شیككردنی تەنوورە لەگەڵ جلی كاجواڵ و ئاسایی

شیككردنی تەنوورە لەگەڵ جلی كاجواڵ و ئاسایی

گەرمای هاوینە بۆ هەندێ جلوبەرگ سەختە، وەك پانتۆڵ و جینزە تەسكەكان، بەهۆی ئەوەی جەستە هەوای بەرناكەوێت و بێزاركەریش دەبێت لە ڕووی ئارەقكردنەوە، وێڕای ئەوەی كە جلێكی جیاواز لە پانتۆڵ و جینز بۆ بەشی خوارەوەی جەستە لە نێو زۆربەی خانماندا باوترە لەوەی كچان هێندە حەزی پێناكەن، ئەویش تەنوورەیە، وەك جلێكی كاجواڵ و فەرمی تەنوورە بۆ هەموو شوێن و كاتێك دەپۆشرێت، چونكە جلێكی كراوەیە، تەنوورە درێژ و كورتەكان هەردووانیان لەلایەن خانمانەوە بەپێی سانسۆر و ئاستی خۆیان هەڵیدەبژێرن، لێرەدا باس لە شیككردنی تەنوورەكان لەگەڵ بەشەكانی دیكەی جلوبەرگ دەكەین، سەرەتا تەنوورە و بەدیی سووت، وەك مۆدی تەنوورەی كراوە لە قوماشی ساتان لەگەڵ بەدیی تەسكی نیوقۆڵ و قۆڵدرێژ ناسك و ڕازاوە دەردەچن، بۆ كاتی گەشت و سەردانی گونجاوە. تەنوورە لەگەڵ كۆرسێ لە شێوەی كراسی نەخشێنراو بۆ چوونە ئاهەنگی تایبەت و بۆنە و یادی لەدایكبوون شیكە، مۆدی تەنوورە لەگەڵ بەدی و قەمیسی ئۆف شۆڵدەر، واتە بێ شان و قۆڵە، كە ئەو جۆرەش بۆ بۆنەی ئاهەنگ و وێنەگرتن گونجاوە.

Top