جوانتركردنی خشڵەكانی بازن و ملوانكە

جوانتركردنی خشڵەكانی بازن و ملوانكە

 

ئەستەمە بتوانیت بازن و ملوانكەكان لەسەر هەمان شێواز و مۆد شیك بكەیت، چونكە پێویستی بە كارامەیی و لێهاتوویی هەیە، بەرهەمەكانی ماركەی (سوارفسكی) یەكێكن لە دیارترین نموونەی گۆڕانكاری لە خشڵ و ئێكسسوارەكاندا، چونكە ئەوانە ماوە ماوە مۆدی تازە بەرهەم دەهێنن، تا مانەوە لەسەر ئێكسسوارێك زۆر نەخایەنێت و شێوازەكەی تۆش گۆڕانكاریی بەسەردا بێت و بەناوبانگ بێت، بەو شێوازە دەگوترێت ڕیمیكس-Remix)، كۆمەڵێك ئێكسسواری تازەی سوارفسكی بەرهەمی هێناوە، كە بازن و ملوانكە دەگرێتەوە و بە شێوازی وردە بەردی كریستال و موورووی ورد لەسەر ئێكسسوارەكاندا، وای كردووە ببێتە جێگەی داواكاری زۆربەی كچان. سەبارەت بە گوارە و تۆقەكانیش مۆدێكی تازەی پێبەخشیون، كە بە ناوی (Mayfly)یە، ئەو شێوازەش ناسكی و ڕازاوەیی پێوە دیارە، كە زۆربەیان درێژ و گەورەن.

Top